ئیلۆن ماسك سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له كۆمپانیای تێسلای تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، بوه حه‌وته‌م ده‌وڵه‌مه‌ند له جیهاندا دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها دوێنێ زیاتر له 6 ملیار دۆلار چوه سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی.
دوێنێ له بازاڕی دراودا، پشكه‌كانی كۆمپانیای تێسلا به رێژه‌ی 10.8 له سه‌د به‌رزبونه‌وه‌یان تۆماركرد، به‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی گه‌یشته ئاستێكی پێوانه‌یی كه 1.544 دۆلاره بۆ هه‌ر پشكێك، كه ده‌كاته 286 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
ئیلۆن ماسك خاوه‌نی 20.8 له سه‌دی پشكه‌كانی كۆمپانیای تێسلایه و ئێستا سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی به‌و 6 ملیار دۆلاره‌ی دوێنێ چۆته سه‌ر داهاته‌كه‌ی، گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلار.
به‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره زه‌به‌لاحه، ئێستا ئیلۆن ماسك چۆته ریزبه‌ندیی حه‌وته‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان و شوێنی به وارن بافێتی ملیاردێر چۆڵكردوه، كه هه‌فته‌ی رابردو 3 ملیار دۆلاری به‌خشی كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كان و پشكه‌كانی له كۆمپانیای “بیركشایه‌ر هاسوای” كه‌مبۆته‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن ئاشكرایكردوه، به‌خشینی ئه‌و 3 ملیار دۆلاره له چوارچێوه‌ی پلانێكی بافێت-ه بۆ به‌خشینی زۆرینه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی به پرۆژه خێرخوازییه‌كان.