مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌ڵێت “كارى له پێشینه خاڵه گومرگییه‌كانه و چیتر رێگه‌ناده‌ین داهاتى ئه‌و خاڵانه بدزرێن”.
له‌كاتى سه‌ردانیكردنى بۆ پارێزگاى دیاله له چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیى پاڵه‌وانه‌كانى عیراق، كه تێیدا دوو خاڵى سنوریش راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان كران، مسته‌فا كازمى وتى “قۆناغى گه‌ڕانه‌وه‌ى سیستم و یاسا ده‌ستیپێكردوه و چیتر رێگه‌ناده‌ین داهاتى گشتى خاڵه گومرگییه‌كان بدزرێن”.
وتیشی “داوام له سه‌رۆكى ده‌سته‌ی خاڵه گومرگییه‌كان كردوه دوباره پێداچونه‌وه و چاكسازى به سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كاندا بكه‌ن، ئێستاش حه‌ره‌مى گومرگیى چوه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان”.
لاى خۆیشیه‌وه عه‌مید یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ردانه‌كه‌یدا فه‌رمانی به هێزه به‌شداربوه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كردوه گیانی هاووڵاتیان بپارێزن و به باشی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵی هێزه عیراقییه‌كانی كردوه له راوه‌دونانی پاشماوه‌كانى داعش.