رانیا یوسف خانمه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی میسری وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردبوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تێك كه له میسر له دژی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی ئۆنلاین رێكخراوه، رانیا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر وێنه‌ی چه‌ند گه‌نجێكی بڵاوكرده‌وه، كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردووه.
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده رایگه‌یاندووه، ئه‌و پیاوه گه‌نجانه له پشت كۆمپیوته‌ر و موبایله‌وه واده‌زانن به‌هێزترین كه‌سن، به‌ڵام وا نییه. ته‌نها شتێك كه ده‌یكه‌ن ناردنی وشه‌ی نه‌شیاو و ئازاربه‌خشه بۆ ژنان، له شوێنی كاركردن و شه‌قامیش هیچ رێكارێك بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و جۆره كه‌سانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌ماوه‌ی رابردوودا پیاوێك له میسر ده‌ستگیركرا كه له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه گێچه‌ڵی به نزیكه‌ی 100 ژن كردبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌مپینێك بۆ رێگری له ئازاردانی ژنان ده‌ستپێكردوه.
ساڵی رابردوو به هۆی ئه‌وه‌ی رانیا له فستیڤاڵێك جلێكی كراوه‌ی له‌به‌ر كردبوو، هێرشێكی زۆری كرابوه‌سه‌ر و به‌ره‌وڕووی لێپرسینه‌وه‌ش كرابوه‌وه.