• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
ورده‌كاری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌ترسی ده‌خرێته‌ڕوو

ورده‌كاری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌ترسی ده‌خرێته‌ڕوو

by بەرێوەبەر
ته‌مموز 12, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم وردەكاری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌ترسی سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت: به‌ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ كێشه‌ی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی ناوشاری سلێمانی بۆ 20 ساڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
رۆژی شه‌ممه‌ لە سلێمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری دانایه‌وه‌ كه‌ به‌ شاڕێی بابان ناونراوه‌.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان به‌ رۆژنامه‌نوسانی وت، “پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و لە ئەنجامی فراوانبوونی شاری سلێمانی، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی هاتووچۆ و نەهێشتنی جەنجاڵی هاتوچۆ جێبەجێ دەكرێت، ئەم پڕۆژەیە لە سەرەتاوە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و جێی بایەخی خودی سەرۆكی حكوومەت بووە”.
لەبارەی وردەكارییەكانی پڕۆژەكە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پڕۆژەكە لە ماستەرپلانی سلێمانیدا لە دوو شەقامی شێوە تەریب پێكهاتووە، كە لە ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵاتی سلێمانی درێژدەبێتەوە، لەكاتی تەواوبوونی هەموو پڕۆژەكە شەقامەكانی 60 مەتری و 100 مەتری بەشێوەی تۆڕێك لە شەقام بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ڕووپۆشی ڕووبەری 472 كیلۆمەتر دووجا دەكات. تاوەكو 20 ساڵی دیكەش كێشەی جەنجاڵیی هاتووچۆ لە سلێمانی ناهێڵێت.
سەبارەت بە بودجەی پرۆژەكە، ساسان عەونی وتی، “پڕۆژەكە لەسەر بودجەی حكوومەت جێبەجێ دەكرێت و بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە”.
درێژیی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكانی 146 كیلۆمەترە،پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، ئەوەی ئێستا قۆناغی یەكەمە، كە لە 32 كیلۆمەتر پێكدێت، هەشت یەكتربڕ و شەش ئاوبەری سندووقی تێدایە و بەپێی ستانداردی جیهانی دروست دەكرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

عێراق : 95 كه‌سی تر به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

Next Post

رانیا وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردبوو

بەرێوەبەر

Next Post
رانیا وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردبوو

رانیا وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردبوو

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ