دكتۆر محه‌مه‌د قادر خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رمانه روسییه‌كه (ئه‌فیڤاڤیر) له‌لایه‌ن ته‌ندروستیی عیراقه‌وه په‌سه‌ند كرا، بڕیاروایه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی.
ده‌رمانه‌كه، حه‌بێكی 200 ملیگرامییه و كۆمپانیاییه‌كی روسی به‌رهه‌میهێناوه و دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق په‌سندی كردوه، له‌ئێستاشدا كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێری پسپۆڕانی روسیا به‌رهه‌میده‌هێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر محه‌مه‌د قادر خۆشناو ده‌ڵێت “بڕیار وایه ئه‌مڕۆ، ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌رمانه‌كه بكرێت”.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی ده‌رمانه‌كه‌ش له‌سه‌ر توشبوانی كۆرۆنا رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه كراوه، ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بوه و كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر توشبوانی كۆرۆنا و رێژه‌ی مردن كه‌مده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم وتی “مه‌ترسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه و ناكرێت به به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه، رێكار و رێنماییه‌كان فه‌رامۆش بكرێن و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندنه‌بن ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و له هه‌مانكاتدا فشارێكی زۆر له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌یه، هه‌ر به‌هۆی كۆرۆناوه تائێستا 10 كارمه‌ندی ته‌ندروستیی گیانیانله‌ده‌ستداوه”.