
دادگاى دادوه‌ریى وه‌رزشى ناسراو به “كاس” بڕیاری دا سزاى راگرتنى مانچسته‌ر سیتى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له پاڵه‌وانێتییه ئه‌وروپییه‌كاندا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سزا داراییه‌كه‌شى له 30 ملیۆن یورۆوه بۆ 10 ملیۆن یورۆ كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 13ی ته‌مموز) دادگاى دادوه‌ریى وه‌رزشى له‌سه‌ر كه‌یسى بێبه‌شكردنى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى له پاڵه‌وانێتیه ئه‌وروپیه‌كان به‌هۆى پێشێلكردنى یارى پاكى دارایى كۆبوه‌وه و دادگاگه بڕیاریدا سزاكه‌ى سه‌ر یانه ئینگلیزیه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگادا، سزاى دارایى سه‌ر یانه‌كه‌ش له 30 ملیۆن یۆرۆوه بۆ 10 ملیۆن كه‌مكرایه‌وه.
پێشتر یه‌كێتیى تۆپى پێى ئه‌وروپا، مانچسته‌ر سیتى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه ئه‌وروپییه‌كان بێبه‌ش كرد و سزاى 30 ملیۆن یورۆشى به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆى پێشێلكردنى یاساى یارى پاكى دارایى، به‌ڵام یانه‌كه له دادگاى دادوه‌ریى وه‌رزشى داواى پێداچونه‌وه‌ى به بڕیاره‌كه‌دا كردبو.
به‌پێى یاساكانى یه‌كێتیى تۆپى پێى ئه‌وروپا پێویسته یانه‌كان یارى پاكى دارایى بكه‌ن ئه‌وه‌ش واتاى راگرتنى باڵانس له‌نێوان خه‌رجى و داهاتدا دێت.
پێشتریش باس له‌وه ده‌كرا ئه‌گه‌ر مانچسته‌ر سیتی داواكه‌ی نه‌برده‌وه، ره‌نگه پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ر له ریزی یانه‌كه‌ی بڕوات، بۆیه پرسیاره‌كه له‌ئێستادا ئه‌وه‌یه: ئایا فه‌یله‌سوفه‌كه ده‌مێنێته‌وه یان نا؟