نوێترین هەواڵ

سه‌میر هه‌ورامى: له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا وه‌فدى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

بڕیاره‌ جارێكی دیكه‌ وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه‌ و گفتوگۆكان له‌ باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى رابردودا زنجیره‌یه‌ك كوبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌كان كۆتاییان نه‌هاتوه‌ و به‌رده‌وامییان هه‌یه‌.
وتیشی “له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا دوباره‌ وه‌فدێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكانى سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌تایبه‌تى پرسى شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێم و نه‌وت و داهات و خه‌رجى گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت”.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .