
راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له عیراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه و تا 22-07-2020 درێژكرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، پێده‌چێت له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له عیراق ده‌ستپێبكرێته‌وه،
ئه‌مڕۆ ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانیی عیراق بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تا رۆژی 22-7 درێژكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی و شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراقیش له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه، ئایا له هه‌فته‌ی داهاتوودا گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه یان نا، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌درێت.
وتیشی “به‌غدا داوای له ئێمه كردووه، دیراسه‌ی دۆخه‌كه بكه‌ین و بۆچوونی خۆمان رابگه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌شته‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به‌ڵام دوا بڕیار له لای فڕۆكه‌وانی به‌غدایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئێمه وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان، له ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، گه‌شته‌كان به مه‌رج ده‌بن، ده‌بێت رێكاری پێویست هه‌بێت، داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن و ده‌بێت له بری دوو كاتژمێر، هاووڵاتیان چوار كاتژمێر پێش گه‌شته‌كه‌یان بێنه فڕۆكه‌خانه”.