نوسینگه‌ى سه‌رژمێریى نیشتمانیى ئیتاڵیا ئاشكرایكرد، ژماره‌ى له‌دایكبوانى نوێ دابه‌زینێكى نوێى به‌خۆیه‌وه بینیوه و ژماره‌ى دانیشتوانی وڵاتیش رووى له كه‌مییه.
نوسینگه‌كه له راپۆرتێكیدا رونكردنه‌وه‌ی داوه و رایگه‌یاندوه، له‌ساڵى 2019دا ژماره‌ى له‌دایكبوان 19 هه‌زار به‌راورد به ساڵى پێشتر كه‌مبۆته‌وه و ته‌نها 420 هه‌زار منداڵ له‌دایكبون، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ژماره‌یه له ساڵى 1861 ه‌وه، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ساڵدا 634 هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه په‌یمانگاى نیشتمانى بۆ سه‌رژمێرى ناسراو به “ئیستات” ئاشكرایكردوه، له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردودا ژماره‌ى دانیشتوانى ئیتاڵیا 500 هه‌زار كه‌س كه‌میكردوه.
په‌یمانگاكه پێشتر ئه‌وه‌ى رونكردبوه‌وه، دانیشتوانى ئیتاڵیا له كۆتایى 2019دا 60 ملیۆن و 244 هه‌زار و 639 كه‌س بوه و له‌چاو سه‌ره‌تاى هه‌مان ساڵدا 189 هه‌زار كه‌س كه‌میكردوه.
شاره‌زایانى ئابوریش ئه‌وه‌یان رونكردوه‌ته‌وه، كه‌مبونه‌وه‌ى ژماره‌ى دانیشتوان و هه‌ڵكشانى به‌ته‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بوه‌ته‌هۆى خراپتربونى دۆخی گشتیی ئیتاڵیا.