دابان محەمەد
هێشتا به‌كاتژمێر، چله‌ى وته‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت تێنه‌په‌ڕیوه، كه وتى وه‌زیرى حزبیمان نیه! ئیداره‌یه‌كى حكومه‌ت به‌پێوه بون بۆ پێشوازى له هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى. ئه‌وانه‌ى ههڵتوتابون له چاوه‌ڕوانی و پێشوازیدا، ده‌بێت بزانن، خۆیان هۆكارى شكستى كارگێڕى و ئابورى ته‌ندروستى گه‌رمیانن، خۆ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى كاتى و ئازار شكێنى حزبى به فریاد ڕه‌سى كێشه قوڵ و بونیادییهكانى ناوچهكهدهزانن، باشتربو، كورسى و مێزى بهڕێوهبهراتیهكانیان ببه‌نه كۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌كان.
گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به، سامانى سروشى نه‌وت و غاز، كشتوكاڵ، ناوه‌ندێكى گرنگى بازرگانیه و له‌باره بۆ پیشه‌سازى و وه‌به‌رهێنان. له‌و سنوره، كێڵگه‌كانى نه‌وت، كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه و ئاسایشى نه‌وت، كۆمپانیاكانى خزمه‌تگوزارى نه‌وتى، قۆرغكردنى بازاڕ و قه‌پانه‌كان، داگیركردنى ئه‌رزه و زیاده‌ڕۆیى و دروستكردنى باخى نایاسایى و ته‌نده‌رى كۆمپانیاكان و گه‌نده‌ڵى و به‌رتیل و سه‌رانه، چاره‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌ى موچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى.
به ده‌ستێك دزین و به ده‌ستێك به‌خشین ! به‌شه‌و قاچاغى به‌زۆرى هێز و به‌ڕۆژ دڵنه‌وایى و لێبورده‌یى، چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه ناكات. وێنه‌كه‌ش ڕونه هه‌ر ئه‌وه‌نده، حزب له حكومه‌ت زیاترى پێكرا و ژێرزه‌مینى حزب پڕ و قاسه‌ى حكومه‌ت خاڵى. ده‌لیله بۆ گه‌نده‌ڵى و تاڵانى و دزینى سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵك.
تێبینى:
داهاتى خاڵى سنورى په‌روێزخان مانگانه، 15 ملیۆن دۆلاره به‌ره‌وژوره.
مانگانه زیاتر له 3 ملیۆن دۆلار بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى حزبى ده‌چێت، به ده‌یان ملیۆن دۆلاریش كارى قاچاغى له‌و سنوره و سنوره‌كانى تر ده‌كرێت.
به‌م دوایانه قاچاغى به‌ناوى كوردایه‌تیه‌وه له‌سنوره‌كه ده‌كرێت و جگه له نوسینگه‌ى كارى قاچاغى، ڕاسته‌وخۆش په‌یوه‌ندى به بازرگانانه‌وه ده‌كرێت.