ڕوپاک احمد وەرتی
ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی کوردستان-لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
له‌كاتێكدا كه سه‌رۆكی بالاترین ده‌سه‌لاتی یاسا دانان بڕیاری لادانی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومەر هه‌لوه‌شانده‌وه ، به‌لام به‌داخه‌وه بڕیاره‌كه‌ی سەرۆکی پەڕلەمان هیچ هێزێكی نه‌بوو ته‌نانه‌ت به‌ڕێوبه‌ری بنكه‌یەكی پۆلیسیش حیسابی بۆ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان نه‌كرد..
بۆیه من پێم وایه له‌گه‌ل ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كاك سۆران پێویسته سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانیش ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه چونكه پۆستی بێ ده‌سه‌لات پێویست ناكات هه‌بێت..
با ئیتر خه‌ڵك بزانێت په‌ڕله‌مانتار به ئۆپزسیۆن و ئه‌وانه‌ی له نێو‌و حیزبی پێكهێنه‌ری ده‌سه‌لاتن هیچ ده‌سه‌لاتێكیان نیه و ناتوانن ببن به نوێنه‌ری حه‌قیقی گه‌له‌كه‌مان، چونكه په‌ڕله‌مان سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌ركی به‌دواداچوون وه چاودێری كردنی حكومه‌ت و په‌سندكردنی پڕۆژه بوجه، ئه‌و سێ ئه‌ركه‌ش له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ڕێگانادرێت په‌ڕله‌مانتران به‌و ئه‌ركانه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت ئیتر په‌ڕله‌مانێک نه‌توانێت به ئه‌ركی یاسای و شه‌رعی خۆی هه‌لسێت بۆ هه‌بێت.