له‌ ئه‌مریكا دوا قۆناغی كاره‌كان له‌سه‌ر ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كات

له‌ ئه‌مریكا دوا قۆناغی كاره‌كان له‌سه‌ر ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ 27ی ته‌مموز ده‌ستپێده‌كات و له‌سه‌ر 30 هه‌زار كه‌س تاقیده‌كرێته‌وه‌.
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ له‌ گۆڤاری نیو ئینگلاند بۆ زانستی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڤاكسینه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی ده‌رمان به‌ هاوكاری په‌یمانگای نیشتمانیی بۆ نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان په‌ره‌ی پێ دراوه‌ و له‌سه‌ر 45 خۆبه‌خش تاقیكراوه‌ته‌وه‌، ئومێدبه‌خش بووه‌ له‌ زیادكردنی به‌رگریی له‌ش دژبه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی پێشخستنی ئه‌و دژه‌ته‌نانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ناكارا ده‌كه‌ن، ئاستی (COVID-19) له‌ خوێنی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان پێ دراوه‌، نزیكه‌ له‌ ئاستی خوێنی ئه‌وانه‌ی له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌. له‌ میانی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی نه‌بوه‌، جگه‌له‌وه‌ی زیاتر له‌ نیوه‌ی به‌شداربوان نیشانه‌ی وه‌كو هه‌ڵامه‌تیان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه‌ و ئه‌و نیشانانه‌ش هه‌روه‌ك نیشانه‌ی ڤاكسینه‌كانی دیكه‌یه‌ وه‌كو ماندوبون، سه‌رئێشه‌ و تا و شتێكی نائاسایی نییه‌.
دوا قۆناغی كاره‌كان له‌سه‌ر ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له‌ 27ی ته‌مموز ده‌ستپێده‌كات و له‌سه‌ر 30 هه‌زار كه‌س تاقیده‌كرێته‌وه‌.
ڤاكسینه‌كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌میدا له‌سه‌ر گه‌نجان تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ قۆناغه‌كانی كۆتاییشدا له‌سه‌ر گروپی مه‌ترسیدار تێست ده‌كرێت، كه‌ كه‌سانی به‌ساڵاچو و توشبوی نه‌خۆشی درێژخایه‌نن

هەواڵی دواتر

هۆشیار زێباری جارێكی تر هێرش دەكات سەر دادگای فیدراڵی

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر هێرش دەكاتەوە سەر دادگای فیدراڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .