• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
وته‌بێژی حكومه‌ت له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هه‌ولێر - AA گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جوتیار عادل کردنەوەی سەنتەری زانیارییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و، داوایشی لە ھاووڵاتییان کرد کە پابەندی رێنماییەکانی حکوومەت بن. جوتیار عادل لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، د.سامان بەرزنجی کردنەوەی سەنتەری زانیارییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. جوتیار عادل گوتی: ''سەنتەرێکی زانیاریمان کردووەتەوە کە تایبەتە بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ھاووڵاتییان و ئەم سەنتەرە تایبەتە بە وەڵامدانەوەی ھاووڵاتییان لەسەر پرسەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و، داواش لە ھاووڵاتییان دەکەین کە پابەندی رێنماییەکانی حکوومەت بن بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا''. ھەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، د.سامان بەرزنجی ھێڵی گەرمیی ٢٤ کاتژمێریی ١٢٢ی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد کە ھاووڵاتییان دەتوانن بەردەوام پەیوەندی بکەن و تیمەکانی تەندروستی لە کورتترین ماوەدا دەگەنە ھانایان. د.سامان بەرزنجی تیشکی خستەسەر ئامارەکانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و گوتی: ''تا ئێستا ٤٠ حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و، لەو ژمارەیەش زۆرینەیان لە تەمەنی ٣٠ بۆ ٣٩ ساڵیدایە و شەش حاڵەتیش تەمەنییان لەسەرووی ٦٠ ساڵییەوەیە و ٤ حاڵەتیش منداڵن و، لەو ژمارەیەش ١٣ حاڵەت چاکبوونەتەوە و چوونەتەوە ناو ماڵی خۆیان و یەک حاڵەتیش مردن ھەبووە''. سامان بەرزنجی گوتیشی: "رێژەی تووشبووان لەسەدا ٥٢،٥ رەگەزی مێ و لەسەدا ٤٧،٥ رەگەزی نێرن، ھەروەھا رێژەی لەسەدا ٧٥ی تووشبووان لە سلێمانی و، لەسەدا ٢٢ لە ھەولێر و لەسەدا ٣ لە دھۆک تۆمار کراوە''. وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستەڕوو کە زۆرترین ئەوانەی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە و ھەندێکیشیان بەرکەوتەیان لەگەڵ ئەوانە دا ھەبووە کە لە ئێران گەڕاونەتەوە و بە پلەی دووەمیش دوای ئێران وڵاتی ئەڵمانیا و پلە سێیەمیش وڵاتی سویدە کە ھاووڵاتییان لەو وڵاتانەوە گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان و ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوونە''. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٤٠ حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە ٢٩ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی، نۆ حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر و یەک حاڵەت لە پارێزگای ھەڵەبجە و حاڵەتەی دیکەش لە پارێزگای دھۆک تۆمارکراوە. ( Heman Hussein Yaseen - ئاژانسی ئانادۆڵو )

وته‌بێژی حكومه‌ت له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

by بەرێوەبەر
ته‌مموز 15, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وردەكاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، كە دوو پەیڕەو بۆ دامەزراندنی پلەتایبەتەكان و دروست كردنی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد.

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە لە چوارچێوەی چاكسازیدا ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوی سندوقی خانەنشینانی فەرمانبەرانی پەسەند كرد، كە تێیدا شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی تێدا كۆدەكرێتەوە و چونكە فەرمانبەر چەندین ساڵ خزمەت دەكات و لەوێوە شایستەكانی خەرج دەكرێت دوای خانەنشین بوونی.

ئاشكراشی كرد، كە پەیڕەوی دامەزراندنی پلە تایبەتەكان پەسەند كرا، كە لەمەودوا دەبێت سەرەڕای مەرجە گشتیەكانی ناو یاسای خزمەتی شارستانی، دەبێت چەند مەرجێكی دیكەش هەبێت بۆ ئەوەی كەسێك لە پلەیەكی تایبەت دابمەزرێت.

باسی له‌وه‌شكرد كرد، كە گفتوگۆ لەسەر تاپۆكردنی زەویە بێ‌ تاپۆكان كراوە لەگەڵ چەند بابەتێكی كشتوكاڵی.

دەربارەی دابەشكردنی مووچە وتی، “ئەركی سەرەكی حكومەت دابین كردنی مووچەیە و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستە مووچە دابەش دەكرێت، بەڵام بەهۆی لێكەوتە داراییەكانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت داهات كەمی كردووە و هەروەها بەردەوامیشین لە گفتوگۆ لەگەڵ عیراق بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن، بۆیە وەكو حكومەت پابەندی شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانین”.

سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا وتی، “لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردانەكان دەستپێدەكاتەوە و هیچ كێشەیەك نییە و لە هەردوولاوە نیەتی ڕێككەوتن هەیە، بەڵام هەندێك وردەكاری هونەری ماوەن”.

ShareTweetShare
Previous Post

له‌ ئه‌مریكا دوا قۆناغی كاره‌كان له‌سه‌ر ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كات

Next Post

حكومه‌تی هه‌رێم چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند دەکات

بەرێوەبەر

Next Post
حكومه‌تی هه‌رێم چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند دەکات

حكومه‌تی هه‌رێم چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ