خوان لاپۆرتا سه‌رۆكى پێشوترى یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی ده‌ڵێت “رۆیشتنى لیۆنێل میسى له به‌رشه‌لۆنه له هاوینى 2021 پێشبینى كراوه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بكرێت”.
لاپۆرتا، كه له‌نێوان ساڵانى 2003 بۆ 2010 سه‌رۆكى یانه ئیسپانییه‌كه بوه، باسى له‌وه‌كردوه، ره‌تكردنه‌وه‌ى میسى بۆ نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى زۆر جێى نیگه‌رانییه و ده‌ڵێت “كاتێك وتم پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانى یانه‌كه‌دا بكه‌ین مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو قه‌یرانێكى له‌م جۆره دروستنه‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، میسى یاریزانێكه به مێژویه‌كى درێژه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه، ئه‌و باشترینى مێژوه و بارودۆخى دروست واى لێده‌كات ماوه‌یه‌كى زیاتر به‌رده‌وام بێت، من متمانه‌م هه‌یه ده‌توانێت بۆ چه‌ندین ساڵى دیكه به‌رده‌وام بێت.
لاپۆرتا ئومێده‌واره دواى 2021یش میسى ببینێت له یانه‌كه‌یاندا، به‌ڵام هه‌ست به نیگه‌رانى ده‌كات له‌و بڕیارانه ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یدات، كه له‌وانه‌یه ببنه‌هۆى دروستبونى كێشه‌ى گه‌وره‌تر و رۆیشتنى ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه.
پێشیوایه، ئیداره‌ى به‌رشه‌لۆنه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناچێت و یانه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كى هه‌ڵه ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى بوونى قه‌یرانى “جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ” و گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى IV3 بۆ دروستكردنى چه‌ندین ئه‌كاونتى ساخته بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر یاریزانه‌كان و هاوسه‌ره‌كانیشیان.