وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌باره‌ی كه‌یسی مامۆستا كهلهپچهكراوهكهی كه‌ركوك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، ده‌ڵێت ده‌ستبه‌رداری كه‌یسه‌كه‌ی نابن و هه‌موو پشتیوانییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌ویی مامۆستاكه ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده :
راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه:
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 13-7 ڤیدیۆیه‌كی ناخهه‌ژێن دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه، كه تیایدا مامۆستایه‌كی میلاكی وه‌زاره‌تمان (خوێندنی كوردی) له پارێزگای كه‌ركوك به كه‌له‌پچه‌كراوی به بێدێكی نهخۆشخانهوهیه و له كاتێكدا خێزانه‌كه‌ی به‌ناوی (مونا) به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان هه‌یه بۆ به‌ڕێز مامۆستا محمد و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (مونا) خان، به پێویستی ده‌زانم به هه‌موولایه‌كی ڕابگه‌یه‌نم :
1- وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده یه‌كه‌م كه‌س بووم هه‌مان شه‌و خاوه‌ندارێتی ئه‌م كهیسهم گرته ئه‌ستۆ. له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی فیدراڵ قسه‌م كرد و داوای ته‌داخولی خێرام لێ‌كرد له ڕێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه. سوپاسیان ده‌كه‌م، به تایبه‌ت به‌ڕێز (علی حمید) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق، كه تا ئێستا 3 جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیمان پێكه‌وه ئه‌نجامداوه و هاوكار بووه و بابه‌ته‌كه‌ی گه‌یاند به به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی فیدراڵ و بڕیاری به‌دواداچونی جدییان داوه.
2- به‌دوای ئه‌م كه‌یسه‌دا ده‌چم و ده‌ستبه‌رداری نابم، هه‌موو پشتیوانییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌ویشم بۆ به‌ڕێز مامۆستا محمد و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ربڕیوه، ئاماده‌یم ده‌ربڕیوه وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده بریكاره یاساییه‌كانم ڕابسپێرم هاوكاری بن له رووی یاساییه‌وه. ئه‌گه‌ر مامۆستا محمد-یش داوای یاسایی تۆماربكات، هه‌موو پاڵپشتیه‌كی ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه بۆی ئه‌نجام ده‌ده‌م.
3- به مامۆستا محمد و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ڵێم، كه له پێبژاردنی ئه‌و ئامێره‌ی زیانی پێگه‌یشتووه ئه‌وان ته‌نها نین و ته‌حه‌مولی ئه‌و پێبژاردنه به‌ڕێز كاك مسرور بارزانی به‌شه‌خسی ده‌یكات.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ساڵح
وه‌زیری په‌روه‌رده
16-7-2020