
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێنەیەکی سەگەکەی بڵاوکردۆتەوە کە بوکەڵەی ورچی پۆی لەبەردەمدایە.
بەشێک لە چاودێران بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە بە پەیامێک بۆ چین لێکدەدەنەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە ساڵی رابردوودا چەند جارێک بەکاربەرانی چینی شی جین پینگی سەرۆکی وڵاتەکەیان بە ورچی پو شوبهاندبوو.
بڵاوکردنەوەی وێنەکەش هاوکاتە لە گەڵ گرژتربوونی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و چین لە سەر چەند پرسێکی بازرگانی، سیاسی و تەندروستی و بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیەش بە سوکایەتی و بێڕێزی بە سەرۆکی چین لێکدراوەتەوە
