سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، سوید دەست بە وەرگرتنی پەنابەرانی دابەشكراوی یوئێن دەكاتەوە.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕایگەیاند، سوید دەست بە وەرگرتنی پەنابەرانی دابەشكراو لە ڕێگەی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دەكاتەوە. وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە لە مانگی ئاپریلەوە و بەهۆی قەیرانی كۆرۆناوە وەستێنرابو.
باسی لەوەشكرد،ئێستا دەزگای كۆچی سوید ئامادەكاری دەكات تاوەكو هەنگاو بەهەنگاو دەست بە وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرانە بكاتەوە.
ئاری جەلال راشیگەیاند، دەزگای كۆچ بەشێوەیەكی سنوردار دەست بە وەرگرتنی پەنابەرانی دابەشكراو لەڕێگای نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دەكاتەوە و دەیانگوازێتەوە ناو سوید.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەنابەرانی دابەشكراو بەو كەسانە ئەوترێن كە لەوڵاتەكانی خۆیان بە هۆكاری جیاواز ئاوارەبون و لەلایەن ڕێكخراوی یۆئین دەزگای كۆچ پەنابەرێكەیان پەسەندكراوە و بەسەر وڵاتانی ئارامی جیهاندا دابەشدەكرێن.
سوید ئەم ساڵ بڕیاریداوە پێنج هەزار پەنابەری دابەشكراو وەربگرێت، بەڵام تاكو ئیستا و لەبەر قەیرانی كۆرۆنا و داخستنی سنورەكان تەنها هەزار و سێ سەد پەنابەر بۆ ناو سوید گوازراونەتەوە.