بەرپرسێکی وەزارهتی تهندروستیی حكوومهتی ههرێم ئاشکرای دەکات، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست، کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانن، چارەسەر دەبێت و مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندوه، “ماوەی چەند مانگێکە مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانن، نەدراوە، دوای ئەوەی له هەوڵدابووین توانرا ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی وەربگرین، ئەو هەفتەیهش بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان ڕهزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرین”.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی له درێژهی لێدوانهكهی بۆ سایتی باسنیوز ئهوهشی خستۆتهڕوو، “ئەم هەفتەیه ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرین و بەم نزیکانە دوو مووچە بەو فەرمانبەرانه دەدرێت، کە ژمارەیان سەدان کەسە و خزمەت دەکەن”.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه، ئەوان زانیاریی تەواویان لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن داوەتە وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران و ڕەزامەندیی سەرەتایش لە ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ ئەوەی بە یەکجاری کێشەکانیان چارەسەر بکرێ.