سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان دهڵێت، كێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان یەكێتی و پارتی هەیە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە، جهختیشیكردهوه، بەستەڵەكی نێوان پارتی و یەكێتی نەماوە.
فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێکدا به میدیاكانی حزبهكهی راگەیاند، “بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە، بەڵام لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو هاتنە ئاراوە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێتی لەگەڵ هەمو لایەنەكان بناغەیەكی پتەوی بۆ پەیوەندییەكانیان دروستكردوە و هەنگاوی باشی بڕیوە، بەراورد بە پێشوتر بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە.
راشیگهیاند، یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆدەبنەوە و تاوتوێی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان دەکەن.