• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 14, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
داوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان ده‌كرێت

داوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان ده‌كرێت

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

رۆژی سێشەممە 21ی تەمووز لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگارەکان کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەدات دەربارەی رێکارە نوێکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵگرتن یان بەردەوامبوونی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان.
لەمبارەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، عەلی رەشید رایگەیاند “سەرجەم ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر بەخودی پارێزگاریشەوە لەگەڵ کۆتایی هێنانین بە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان و داوامان کردووە هاتوچۆی نێوان هەولێر و پارێزگاکانی دیکە ئاسایی بکرێتەوە”.
عەلی رەشید لە لێدوانێکدا وتی: “دەمێکە ئەمە داوای ئێمەیە وەک ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و لە چەندین کۆبوونەوەی پێشتری ژووری ئۆپەراسیۆنەکانیش ئەو داوایەمان کردووە کە ژیان ئاسایی بکرێتەوە چونکە ئەو نەخۆشییە ئیدی لە هەموو کوچە و کۆڵانەکان هەیە و دەبێت ئێمە بە تاکپارێزی بەرەنگاری ببینەوە و دەبێت ژیان ئاسایی بکەینەوە، چونکە کاروکاسبی و گوزەرانی خەڵک نەماوە”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راشیگەیاند “رۆژی سێشەممە پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکە ئەم داوایە لە کۆبوونەوەکەدا دەخاتەڕوو کە هەموو هەرێمی کوردستان وەک یەک بازنە سەیربکرێت و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان ئاسایی بکرێتەوە، لەگەڵ حکوومەتی عێراقیش هەندێک رێنمایی دابنرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە شارەکانی عێراقیشەوە بێن، بەڵام رێنماییەکان بەجۆرێکی دیکە بێت و هەندێک مەرجی تێدابێت بۆ نموونە پشکنینیان بۆ بکرێت”.
عەلی رەشید وتیشی: “تاوەکو ڤایرۆسەکە لە دەرەوە بۆمان دەهات گرنگیمان بە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان دەدا، بەڵام ئێستا کە هاتووەتە ناو شار و شارۆچکە و کۆڵان و گەڕەکەکان ئیدی قەدەغەی هاتوچۆ رۆڵی نامێنێت دەبێت ژیان ئاسایی بکرێتەوە و هاتوچۆ ئاسایی بکرێتەوە”.
ئێوارەی دوێنێ ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر بڕیاری دا بە هەمان رێکارەکانی هەفتەی رابردوو مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت لە پارێزگای هەولێر و رێکارەکانیان درێژکردەوە تاوەکو رۆژی سێشەممە ٢١ی تەمووز، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەر بڕیارێک بدرێت لە هەولێریش کار بەو بڕیار و رێکارە نوێیانە دەکرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

ئێستا زانیتان مه‌به‌ستمان چ بوو ؟؟ … لایه‌نگرانی حزبه‌كان … له‌گه‌ره‌نگۆمه‌

Next Post

عیراق هەناردەكردنی سێ‌ بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ كەنداو دەستپێدەكات

بەرێوەبەر

Next Post
عیراق هەناردەكردنی سێ‌ بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ كەنداو دەستپێدەكات

عیراق هەناردەكردنی سێ‌ بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ كەنداو دەستپێدەكات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ