پاتریك كلایڤێرتى هۆڵه‌ندى و یاریزانى پێشوى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به‌هێزترین پاڵێوراوه له ئه‌گه‌رى رۆیشتنى كیكى سیتین راهێنه‌رى ئێستاى یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.
رۆژنامه‌ى “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، كلایڤێرت، كه یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه پاڵێوراوێكى به‌هێزه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى سیتین، هه‌روه‌ها خاوه‌ن بۆچونه‌كانیش له به‌رشه‌لۆنه ئه‌و به‌باشترین ده‌زانن و پێیانوایه DNA یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ى تێدایه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، كلایڤێرت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى هه‌یه، كه لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه ده‌یه‌وێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێزه، هه‌روه‌ها ئه‌فسانه هۆڵه‌ندیه‌كه كه‌سێكى به‌توانا و سه‌ركرده‌یه و ده‌توانێت روبه‌ڕوى سه‌رجه‌م بارودۆخه‌كان ببێته‌وه و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه، كه به‌رشه‌لۆنه له‌ئێستادا نییه‌تى.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كى نایاب له‌نێوان كلایڤێرت و ئه‌ستێره‌كانى یانه‌كه‌دا هه‌یه، یاریزانه گه‌نجه‌كانیش به‌باشى ده‌ناسێت، ده‌شتوانێت به هه‌ر شه‌ش زمانی “هۆڵه‌ندى، ئه‌ڵمانى، ئینگلیزى، فه‌ره‌نسى، ئیتاڵى و پورتوگالى” قسه بكات.
“مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” باسى له‌وه‌شكردوه، یاریزانه‌كانى بلاوگرانه وه‌ك “زێدانى به‌رشه‌لۆنه” سه‌یرى كلایڤێرت ده‌كه‌ن، چونكه خاوه‌نى توانایه‌كى باڵایه و ده‌توانێت ژوورى خۆگۆڕینى یاریزانانی یانه‌كه به سه‌ركه‌وتویى به‌ڕێوه‌به‌رێت.
رۆژنامه‌كه راپۆرته‌كه‌ى به‌وه كۆتایى پێهێناوه، ئه‌فسانه هۆڵه‌ندیه‌كه كه‌سێكى خۆشه‌ویسته له‌ناو یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌دا، چونكه به خۆشه‌ویستى و نه‌رم و نیانى له‌گه‌ڵ یاریزانه گه‌وره‌كان و ته‌نانه‌ت كارمه‌ندانی یانه‌كه مامه‌ڵه ده‌كات.