لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى جیهان ئاماده‌نییه بۆ دابه‌زینى زۆرى رێژه‌ى له‌دایكبون وه‌ك له چه‌ندین وڵات‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌و قه‌یرانه‌ش كاریگه‌رى شۆكهێنه‌ر له‌ئاینده‌دا دروستده‌كات.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، كه په‌یمانگاى پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌ندروستى سه‌ربه زانكۆى واشنتۆن ئه‌نجامیداوه و گۆڤارى Lancet بڵاویكردوه‌ته‌وه، 23 ده‌وڵه‌تى جیهان له‌ناویشیاندا “ژاپۆن، تایلاند، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پورتوگال و كۆریاى باشور” له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى داهاتودا به توندى و به رێژه‌ى 50%ی ژماره‌ى دانیشتوانیان كه‌مده‌كات.
رونیشكراوه‌ته‌وه، رێژه‌كه له چین، كه گه‌وره‌ترین وڵاته به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوانى، له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى داهاتودا ژماره‌ى دانیشتوانى 48% كه‌مده‌كات، هه‌روه‌ها پێنج وڵاتی جیهان زۆرترین ژماره‌ى دانیشتوانیان ده‌بێت، ئه‌وانیش “هیندستان، نایجیریا، چین، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و پاكستان”.
هه‌ر به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان له‌ساڵى 2064 له لوتكه‌دا ده‌بێت و ده‌گاته نۆ ملیار و 730 ملیۆن كه‌س، به‌ڵام له‌ساڵى 2100 ژماره‌كه داده‌به‌زێت بۆ هه‌شت ملیار و 790 ملیۆن كه‌س.