توركیا به فه‌رمی له پرۆگرامی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی “ئێف 35” ده‌رهێنرا، كه پێشكه‌وتوترین فڕۆكه‌ى جه‌نگیی جیهانه، ئه‌و 8 فڕۆكه‌یه‌ی بڕیاربوو پێی بفرۆشرێت، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌یكڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا “پێنتاگۆن” رایگه‌یاند، هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه بڕیاریداوه ئه‌و 8 فڕۆكه “ئێف 35″ه بكڕێت، كه كۆمپانیای “لۆكهید مارتن” دروستیكردووه و پێشتر بڕیاربوو به توركیا بفرۆشرێت.
پێنتاگۆن ئاشكراشیكردووه، هه‌ر 8 فڕۆكه‌كه به 862 ملیۆن دۆلار ده‌كڕێته‌وه.
ئه‌م پێشهاته دوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌مریكا، توركیای له پرۆگرامی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی “ئێف 35” ده‌ركرد، به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی “ئێس 400″ی روسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه.
فڕۆكه‌كان ئاماده بوون بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی توركیا بكرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا مه‌شقی به فڕۆكه‌وانانی توركیا ده‌كرد بۆ به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی “ئێف 35″، به‌ڵام ته‌واوی پرۆسه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و چیتر توركیا ناتوانێت ببێته خاوه‌نی ئه‌و فڕۆكه‌یه.