پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانه دوو رۆژییه‌كه‌ی بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستپێكرد.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی مسته‌فا كازمی به تاران، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه پێشوازی لێكرا و بڕیاریشه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌گه‌ڵ رابه‌ر و سه‌رۆك و لێپرسراوانی باڵای ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و پێشهاته‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی تاووتوێ بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وزاری ده‌كات و ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردانێتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامیده‌دات له‌وه‌ته‌ی له مانگی ئایاری رابردودا پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتوه.
هه‌رچه‌نده بڕیاربو دوێنێ به‌رله سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران، بچێته ریازی پایته‌ختی سعودیه، به‌ڵام له دوا ساته‌كاندا به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی شا سه‌لمان پادشای سعودیه، به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و به هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا جارێكی دیكه واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاری ده‌كرێته‌وه.