• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
پەرلەمانی كوردستان پەكدەخرێتەوە؟

پەرلەمانی كوردستان پەكدەخرێتەوە؟

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیارەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ راگرتنی كارەكانیان لە پەرلەمان بە خراپ وەسفدەكات.
ئومێد خۆشناو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوەتەوە و لەبارەی بڕیاری راگرتنی كارەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی گفتوگۆیان كردوە و دەركەوت یەكێتی سوربوە لەسەرئەوەی كارەكانی لە پەرلەماندا رابگرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی “بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانمان وتوە دانیشتنەكانی پەرلەمان ناوەستێنین و بەبێ ئامادەبوونی فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوام دەبین”.
هەروەها رایگەیاند، نابێت هۆكاری سیاسی كارەكانی پەرلەمان پەكبخات، حكومەتیش وەڵامی پەرلەمانی داوەتەوە و لە هەفتەی داهاتودا بەشێك لە وەزیرەكان دێنە پەرلەمان.
لەلایەكی دیكەوە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە و بەپێویستی دەزانێت تەواوی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشاربكەن بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان تایبەت بە كێشەكانی خەڵكی كوردستان.
رۆژی سێشەممە 21ی تەمموز فراكسیۆنەكە بەیاننامەكەی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە، دوای ئاڕاستەكردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی ورد بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەكانی وەك دۆخی دارایی و موچە و خاڵە سنورییەكان و چاكسازی و ناوچە سنورییەكان و لەشكركێشی و تۆپبارانی توركیا و ئێران، بەڵام ئاراستەی كاركردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان جیاوازە.
لە بەیاننامەكەدا هاتوە “ئێستا، كە كوردستان بە دۆخێكی ئاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە كاركردنە، لەسەرئاستی نیشتمانی و چاكسازی بنەڕەتی، كە دەبێت پەرلەمانێكی كارا ئەم رۆڵ و ئەركە ببینێ وشوێنی چارەسەری كێشەكان بێت، بەڵام بەداخەوە ئاراستەی كاركردنی دەستەی سەرۆكایەتی بە ئاراستەی پەكخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و تێكەڵكردنی پەرلەمانی كوردستانە بە ململانێی ناشرینی حزبەكان، كە پێمان وایە بەرپرسی یەكەم لە پەكخستن و كارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە”.
هەروەها فراكسیۆنی گۆڕان جەختدەكاتەوە لەوەی پێویستە تەواوی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشاربكەن بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، تایبەت بە كێشەكانی خەڵكی كوردستان.
لەلایەن خۆیەوە ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند “كۆمەڵێك كیشە و گرفت هەیە لەنێوان یەكێتی و پارتی پێویستە ئەو گرفتانە هەموویان چارەسەربكرێن لەنێویشیاندا، كێشەی پەرلەمان. لە پەرلەمان ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵ پارتی هەیە، ناكرێت ئەوان لەناو پەرلەمان بەزۆرینە و كەمینە بڕیارەكان تێپەڕێنن، پێویستە بە رێككەوتن بێت و ئەوە دڵنیابكەینەوە، ئینجا ئامادەین بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بكەین”.
ئارێز عەبدوڵڵا لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتویەتی “ئەوەی بڕیارمان لێداوە هەڵپەساردن نییە، بەڵكو هەڵوێستە، پێویستە ئەو كێشانە چارەسەربكرێن بەتایبەت دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر بەپێوەری زۆرینە و كەمینە لەكاتێكدا سەرۆكی پەرلەمان ئامادەنەبوو لە ئیدارەدانی ئەو كۆبوونەوەیە، ئەمە لەكاتێكدا ئێمە رێككەوتنی پێشوەختەمان هەیە كە ئەو جۆرە كارانە بە رێككەوتن بێت كە ئەمە رەچاو نەكرا، كەواتە ئەو بابەتە پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، بۆیە دەبێت هەموو ئەو بابەتانە قسەی لەسەر بكەین ئینجا فراكسیۆنەكەمان لە پەرلەمان ئیش و كارەكانی خۆی دەكات”.
دەشڵێت “پێمانوایە پارتی پابەندی رێككەوتنی نێوانمان نەبووە و بە پێوەری زۆرینە و كەمینە كارەكان دەكات، لەكاتێكدا رێككەوتن هەیە بە هاوبەشی كارەكان بكەین، بەڵام ئەوەی رووی دا خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات بوو، فشاریشی خستەسەر نوێنەری كەمینە نەتەوایەتییەكان بۆئەوەی زۆرینەكە تێپەڕێنێت”.
ئارێز عەبدوڵڵا دەربارەی ئەوەی كەی بڕیاروایە سەرۆكی پەرلەمان بگەڕێتەوە سەركارەكەی؟ دەڵێت “سەرۆكی پەرلەمان خۆی دەبێت بڕیار بدات كە بەشداری كۆبوونەوەكان دەكات یان نا، ئێمە پێمان وایە ئەوەی رووی دا شكاندنی هەیبەتی پەرلەمان بوو، چونكە سەرۆك لەناو پەرلەمان بوو بەبێ ئەو كۆبوونەوەی پەرلەمان كرا، كەواتە شەراكەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ یەكێتی هیچ مانای نەما، بڕیاری سەركردایەتی ئەوەیە دەبێت؛ سەرۆكی پەرلەمان بەرنامەی كۆبوونەوە دانەنێت تاوەكو ئەو كێشانە چارەسەر دەكرێن و ئەو بابەتە یەكلادەكرێتەوە”.

ShareTweetShare
Previous Post

ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی توركیای له‌ پرۆگرامی به‌هێزترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌رهێنا

Next Post

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رەتیدەكاتەوە كارەكانیان هەڵپەساردبێت

بەرێوەبەر

Next Post
پەرلەمانتارێكی یەكێتی رەتیدەكاتەوە كارەكانیان هەڵپەساردبێت

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رەتیدەكاتەوە كارەكانیان هەڵپەساردبێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ