به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ خوێ و زۆربه‌كارهێنانی ده‌بێته هۆی تووشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی شه‌كره.
ئه‌وه‌ی هه‌موان ده‌یزانن ئه‌وه‌یه كه شیرینی و شیرینیهمهنیهكان مرۆڤ تووشی شه‌كره ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌زانرابوو ئه‌وه‌یه كه خوێش مرۆڤ تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی مێدیكال نیوز ئه‌نجامی توێژینه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه زۆرخواردنی خوێ هبێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، زیادبوونی كێش و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی تووشبوونی مرۆڤه‌كانی به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو زیاد ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو بوونی 2.5 گرام خوێی زیاده له رۆژێكدا رێژه‌ی مه‌ترسی كه‌سه‌كه به نه‌خۆشی شه‌كره به رێژه‌ی 43% به‌رزده‌كاته‌وه.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن له خواردنی خوێ مه‌ترسی تووشبوونیان به نه‌خۆشیه‌كانی په‌ستانی خوێن، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاتر ده‌بن.