له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا 7 ئه‌فسه‌ری بنكه‌یه‌كی پۆلیسیان له شاری پیاچێنزا ده‌ستگیركرد، كه وه‌ك باندێكی مافیا بون و تۆمه‌تی “كاری نه‌شیاو”یان ئاراسته‌كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی هه‌واڵی “یورۆ نیوز”، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تیان ئاراسته‌كراوه وه‌ك بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر، ئازاردانی هاووڵاتیان، هه‌ڕه‌شه‌كردن و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات.
زانیارییه‌كان باس لهوهدهكهن، شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌فسه‌رێك راپۆرتی له‌باره‌ی كاره‌كانی هه‌ر 7 ئه‌فسه‌ره‌كه بۆ سه‌رو خۆی به‌رزكردوه‌ته‌وه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه گراتسیا برادێلا داواكاری گشتی له شاری پیاچێنزا وتویه‌تی “هیچ شتێك به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌و بنكه‌یه‌ی پۆلیسدا به‌ڕێوه‌نه‌چوه”.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵیا “ئینسا” له‌زاری یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، “باندێكی تاوانكاری”یان پێكهێناوه و هاوكاریی بازرگانانی ماده هۆشبه‌ره‌كانیان كردوه، كه به‌هۆی كه‌ره‌نتینی سه‌رده‌می كۆرۆناوه نه‌یانتوانیوه كاربكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای دابینكردنی گواستنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ بازرگانه‌كانی ئه‌و مادانه ساخته كردوه و به‌هۆیه‌وه جموجوڵیان ئاسانكردون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌و بازرگانانه‌یان ئه‌شكه‌نجه‌داوه ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوبن به كاركردن له‌گه‌ڵیاندا.
ئه‌و كاته‌ی 7 ئه‌فسه‌ره‌كه سه‌رقاڵی كاره تاوانكارییهكانیان بون، شاری پیاچێنزا سێیه‌م ناوچه‌ی پڕ كاره‌سات بوه، كه به‌هۆی كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه.