نوێترین هەواڵ

جۆ بایدن: ترامپ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌گه‌زپه‌رسته‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكادا

جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، دۆناڵد ترامپ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌گه‌زپه‌رسته‌ له‌ مێژووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كاندا.
جۆ بایدن له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، كه‌ بڕیاره‌ مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر ترامپ و به‌ “یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌گه‌زپه‌رست له‌ مێژووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان”دا وه‌سفیكرد و وتی “كارێكی زۆر قێزه‌ونه‌ كاتێك ترامپ له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌نگی روخسار و ئه‌سڵ و شوێنی له‌دایكبون مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌كات”.
وتیشی “هیچ سه‌رۆكێك نه‌بوه‌ له‌ ئه‌مریكادا به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ته‌نانه‌ت هیچ سه‌رۆكێكی كۆمارییه‌كان به‌و جۆره‌ نه‌بوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ دیموكراته‌كانیش وا نه‌بون، به‌ڵام ئێستا كه‌سانی ره‌گه‌زپه‌رستمان هه‌یه‌ و هه‌وڵیاندا سه‌رۆكێكی هه‌ڵبژێردراویان هه‌بێت، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكه‌كه‌یان هه‌یه‌”.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .