دکتۆر کازم فاروق
مانگی ٢٠٢٠/٣ کەمترین نرخی نەوت ٢١ دۆلار بوو بەڵام مووچەی خەڵک دوادەکەوت.
مانگی ٢٠٢٠/٤ نرخی نەوت ھاتە سەر نزیکەی ١٦ دۆلار بەڵام مووچە ھەر دوادەکەوت و بە دوو مانگ یەک مووچە دابەش دەکرا.
مانگی ٢٠٢٠/٥ نرخی نەوت گەیشتە ٣٦ دۆلار، بەڵام ھەر بە دوو مانگ یەک مووچە دابەش دەکرا.
مانگی ٢٠٢٠/٦ نرخی نەوت گەیشتە ٤٠ دۆلار، بەڵام ھەر بە دوو مانگ جارێک مووچە دابەش، ئەویش بە لێبڕینی رێژەی ٢١٪.
ئێستا کە مانگی ٢٠٢٠/٧ نرخی نەوت گەیشتوەتە نزیکەی ٤٥ دۆلار، بەڵام مووچە ھەر دیارنیە و ناشزانرێت بەنیازن چەندی تری لێببڕن.
ساڵی ٢٠١٤، کە ٥٠ رۆژ یەك مووچە دابەشدەکرا و دواتریش کردیان بە روبعە مووچە، ئەزانن نرخی نەوت چەند بوو؟ ئەوکات نرخی یەک بەرمیل نەوت ١١٠ (سەد و دە) دۆلار بوو.
کەواتە ئەو نەوتەی کە دەفرۆشرێت پەیوەندی بە مووچە و گیرفانی خەڵکەوە نیە، بەڵکو پارەکەی دەچێت بۆ گیرفانێکی تر و شوێنێکی تر.
لەناو پەرلەمانیش کە باسی ئەم ھەموو دزی و تاڵانیە دەکەین مایکەکەمان دەکوژیننەوە و ئەڵێن قسەکانی بسڕنەوە.