لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، كه چه‌ند رۆژێكه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، دوپاتیده‌كاته‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا چه‌قی ململانێ سیاسییه‌كان ده‌گوازنه‌وه ئه‌و شاره.
به‌پێی میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی، هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی داناوه و دواتر له وته‌یه‌كدا جهختیكردوهتهوه، یه‌كێتی شێوازی سیاسه‌تكردنی ده‌گۆڕێت و به‌و شێوه ته‌قلیدییه نابێت، كه له چه‌ند ساڵی رابردودا هه‌بووه، به‌ڵكو چه‌قی ململانێی سیاسی ده‌باته‌وه شاری هه‌ولێر، له‌كاتێكدا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و نوێنه‌ری وڵاتان له‌وێیه، ده‌بێت هه‌ولێر چه‌قی ململانێی سیاسی بێت.
لاهور شێخ جه‌نگی دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه، بڕیاریان داوه به‌هێزه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و ململانێی سیاسی و مه‌ده‌نیی له شاری هه‌ولێر بكه‌ن و ده‌ڵێت “ئاماده‌نین زاخۆ و دهۆك و هه‌ولێر بۆ هیچ كه‌سێك چۆڵ بكه‌ین”.