چین رۆبۆتێکی پشکنەری رەوانەی مەریخ کرد و بڕیارە حەو مانگی دیکە بگاتە ئەو هەسارەیە.
رۆبۆتەکە ناوی تیانۆن-1ە و کێشی 240 کیلۆگرامە و لە رێگەی کەشتیەکی ئاسمانیەوە لە دورگەی هاینانەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدراوە.
دوای حەوت مانگ رۆبۆتەکە دەگاتە مەریخ و دوای ئەوەش دوو مانگ بۆ سێ مانگی پێویستە کە بە سەرکەوتوویی لە سەر هەسارەکە بنیشێتەوە و ئەو ماوەیەش دەرفەت دەداتە زانایانی چینی لە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکەن کە ئاخۆ رەوشی کەشوهەوا بۆ نیشتنەوەی رۆبۆتەکە گونجاوە یان نا.
رۆژی دووشەممەش ئیمارات رۆبۆتی پشکنەری رەوانەی مەریخ کردبوو بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو ئەمریکاش نەوەیەکی نوێی پشکنەرەکانی رەوانەی ئەو هەسارەیە بکات.