ئینستتیۆتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان داتاكان له‌باره‌ی كاری په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژه به به‌شداریكردنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌كات، كه له دانیشتنه‌كان له ماوه‌ی (150) رۆژدا ته‌نها (72) په‌رله‌مانتار قسه‌یان كردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
په‌رله‌مانێك به‌بارمته گیرابێت، ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات
به‌پێی به‌دواداچونێكی مه‌یدانی ئینستتیوتی په‌ی، باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وچاودێریكردن، مه‌رجه‌عی سیاسی و یاسایی خه‌ڵكی كوردستان كه په‌رله‌مانه، نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌ركه‌كانی و ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته كایه‌وه رابگرێت، نه‌یتوانی له‌ئاست ئه‌و ئاڵنگارییه مه‌ترسیدارانه‌دا بێت كه رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان بوونه‌ته‌وه، بۆ راستیی ئه‌م واقیعه تاڵه ئه‌م راستیانه ده‌خه‌ینه روو:
یه‌كه‌م: ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان بوونه‌ته‌وه:
له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا كه وه‌رزی گرێدانی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بوو، قه‌یرانگه‌لێكی قورس و مه‌ترسیدار رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان بوونه‌ته‌وه، وه‌ك:
1-له‌شكركێشی سوپای توركیا و بۆردوومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
2-كێشه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، مه‌سه‌له‌ی ته‌عریب و ده‌غڵ و دان سوتاندن.
3-مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستیی داعش و په‌لاماره‌كانیان.
4-گرفت و ته‌نگژه‌ی دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
5-كێشه‌ی قه‌یرانی دارایی و دابه‌شنه‌كردنی موچه‌و گرفته‌كانی یاسای چاكسازی.
6-وه‌ستانی بازاڕ و نه‌بوونی كه‌سابه‌ت و خراپیی گوزه‌رانی هاوڵاتیان.
7-كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به بڕیارێكی نایاسایی حكومه‌ت.
8-هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو راگرتنی بازاڕ و ئیجرائاته‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كردن و خراپی خزمه‌تگوزاریی نه‌خۆشخانه‌كان.
9-راگرتنی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان و به‌سیاسی كردنی په‌تاكه.
10-كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزێكی زۆر له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
11-پێشێلكردنی زۆرینه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم.
12-به‌رده‌وامی ناشه‌فافیی نه‌وت و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان و گومرگ و رسومات و باجه‌كان.
13-گرفتی بێبایه‌خكردنی به‌رهه‌می جوتیاران و نه‌بوونی بازاڕ بۆیان.
ئه‌مانه‌و چه‌ندان گرفت و قه‌یرانی تر به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی گرتووه‌و مه‌ترسیی جددی هێناوه‌ته‌كایه‌وه، كه‌چی ئه‌وه‌ی دووا كه‌س بێت هه‌ستی پێ بكات و هیچ قسه‌یه‌كیشی نه‌بێت، په‌رله‌مانه.
دووه‌م: ئه‌و ئه‌ركانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌و (150) رۆژه‌دا كردوویه‌تی:
سه‌رباری هه‌موو ئه‌م قه‌یران و گرفته مه‌ترسیدارانه، په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ئه‌م خولی گرێدانه‌دا، به‌و مانگه‌شه‌وه گوایه به‌مه‌به‌ستی كاركردن درێژی كرده‌وه‌و پشووی وه‌رنه‌گرت، هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی به‌رهه‌می كاره‌كانی بده‌ین له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت:
1-له ماوه‌ی (150) رۆژدا په‌رله‌مان ته‌نها (5) دانیشتنی ئه‌نجامداوه، له‌كاتێكدا به‌پێی ماده‌ی (51)ی په‌یره‌و ده‌بوایه (42) دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجام بدات.
2-له ماوه‌ی (150) رۆژدا په‌رله‌مان ته‌نها (10) كاتژمێر و (20) خوله‌ك كۆبۆته‌وه.
3-له ماوه‌ی (150) رۆژدا په‌رله‌مان ته‌نها یه‌ك یاسای ده‌ركردووه به‌ناوی (یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت)، ئه‌م یاسایه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
4-له ماوه‌ی (150) رۆژدا په‌رله‌مان ته‌نها (3) بڕیاری ده‌ركردووه، ئه‌و سێ بڕیاره‌ش بێ به‌رهه‌م بوون كه بریتین له:
-بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه یاسا‌و بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، كه له‌و ماوه‌یه هیچ پرۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش نه‌كراوه.
-بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مان بۆ یه‌ك مانگ، له‌و ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌یه‌دا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه.
-بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، سه‌رباری تێبینی زۆر له‌سه‌ر شێوازی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه بووه مایه‌ی په‌كخستنی زیاتری په‌رله‌مان.
5-له ماوه‌ی (150) رۆژدا له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا له كۆی (111) ئه‌ندام، ته‌نها (72) په‌رله‌مانتار قسه‌یان كردووه:
ئه‌وانه‌ی چوار جار قسه‌یان كردووه: (7) په‌رله‌مانتار
ئه‌وانه‌ی سێ جار قسه‌یان كردووه: (6) په‌رله‌مانتار
ئه‌وانه‌ی دوو جار قسه‌یان كردووه: (29) په‌رله‌مانتار
ئه‌وانه‌ی یه‌ك جار قسه‌یان كردووه: (30) په‌رله‌مانتار
ئه‌وانه‌ی هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه: (36) په‌رله‌مانتار
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی: (3) ئه‌ندام
به‌مه‌ش سه‌رجه‌می ده‌كاته (111) ئه‌ندام، له‌كاتێكدا به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه كه له‌په‌رله‌ماندا هیچ به‌شدارییه‌كیان نیه، كه‌چی له‌و (150) رۆژه‌دا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا ده‌یان كاتژمێر قسه‌یان كردووه‌و خه‌ڵكی كوردستانیان به موزایه‌ده‌كانیان هه‌راسان كردووه.
6-له ماوه‌ی (150) رۆژدا و ته‌نها له پێنج دانیشتن‌دا (70) حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندامان تۆمار كراوه.
7-لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی (150) رۆژدا، كه‌مترین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، له‌كاتێكدا به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (30) ی په‌یڕه‌و به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بوایه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك مانگی دوو كۆبوونه‌وه‌ی بكردایه كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌كاته (190) كۆبوونه‌وه.
8-له ماوه‌ی (150) رۆژدا له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كاندا (101) حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندامان تۆمار كراوه.
9-له ماوه‌ی (150) رۆژدا په‌رله‌مان سه‌رباری ئه‌و هه‌موو قه‌یران و سه‌رپێچییه‌ی ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه بانگهێشت نه‌كردووه.
10-له ماوه‌ی (150) رۆژدا ته‌نها میوانداری دوو وه‌زیری (په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا)ی كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان و سه‌رپێچیه‌كانیان بكات.
11-كارنه‌كردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌یان پرۆژه‌یه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، پشتگوێخستنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌و ده‌یان پرۆژه‌یه‌ی تر كه نایانخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بێ وه‌ڵامی سه‌دان پرسیار كه له حكومه‌ت كراون، به‌ده‌نگه‌وه نه‌چوونی وه‌زیره‌كان بۆ بانگهێشت و نه‌چوونیان بۆ هۆڵی په‌رله‌مان، ئه‌مانه‌و چه‌ندان پرسی تر كه په‌رله‌مان له‌ئاستیاندا نادیده‌و بێده‌نگه!
12-سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، ده‌یان جار له په‌رله‌مان پێشێلی په‌یره‌و و یاساكان كراوه، جا چ په‌رله‌مان خۆی كردبێتی، كه له دیارترین و تازه‌ترینیان به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه به‌ئاماده‌بوون و بێده‌نگی سه‌رۆك، یاخود به‌رامبه‌ری كراوه وه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد سه‌باره‌ت به بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له وه‌قائیعی كوردستان، كه خه‌ریكه ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌بن به نه‌ریت له په‌رله‌مانی كوردستاندا.
ئه‌نجام:
ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه له‌لایه‌ن حزبه سیاسیه‌كانه‌وه نه‌ك هه‌ر پشتگوێخراوه، به‌ڵكو به‌بارمته گیراوه‌و كراوه به‌ئامرازێك بۆ یه‌كالاكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان، له‌سه‌ر شاڕێی ئه‌ركه یاسایی و نیشتمانییه‌كانی ترازێنراوه. خودی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانیش نه‌ك هه‌ر به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون، به‌ڵكو بوونه‌ته ئامرازی ماكیاژكردنی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له‌سه‌رجه‌م به‌لێنه‌كانی پاشگه‌ز بۆته‌وه كه به‌هاوڵاتیانی دابوو و به كاره‌نایاساییه‌كانی ئه‌زموونه‌كه‌یشی خستۆته‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه. له‌سایه‌ی ئه‌م ره‌وشه ناهه‌مواره‌ی ده‌گوزه‌رێت، دوو ئاراسته‌ی چه‌واشه‌كارانه ده‌بینرێن، ئاراسته‌یه‌كیان داوای ئه‌وه ده‌كات په‌رله‌مان به‌م شێوازه قۆرخكارییه‌ی به‌رده‌وام بێت و ئاراسته‌كه‌ی تریش داوای هه‌ڵپه‌ساردن و راگرتنی ده‌كات، ده‌ره‌نجامه‌كان و تێكڕای كار و هه‌ڵوێسته‌كانی په‌رله‌مان له‌و (150) رۆژه‌ی به‌نمونه‌مان هێناوه‌ته‌وه كه خولێكی گرێدانه پێمان ده‌ڵێن كه هیچ كام له‌و ئاراستانه راستگۆنین له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامانه‌ی هه‌ڵیان گرتووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و واده‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاولاتیانیان دابوو. له‌نێوان ئه‌م دوو ئاراسته‌یه‌شدا ئاراسته‌ی سێیه‌م هه‌یه كه پێكهاتووه له حزبه ئۆپۆزیسیۆنه كۆن و تازه‌كان و ئه‌وانیش نه‌ك به‌شێك نه‌بوونه له چاره‌سه‌ر به‌ڵكو هه‌میشه پارسه‌نگێك بوون هه‌رجاره‌و به‌لایه‌كدا بۆ راگرتنی ره‌وشه‌كه به‌و شێوازه‌ی هه‌بووه‌و هه‌یه. ئه‌گه‌ر وانیه بۆچی نه‌مانبینی هیچ كامیان (چ له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆن بێت یاخود وه‌ك تاك) هه‌ڵوێستێكی راشكاوانه بگرنه‌به‌ر و ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه؟
پرسیاری هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه: په‌رله‌مان له‌كوێی هاوكێشه‌كاندایه له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان نغرۆی كێشه‌و قه‌یران بووه!؟ په‌رله‌مانێك نه‌توانێت به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵسێت، نه‌ك هه‌ر یاسای پێ په‌سه‌ند نه‌كرێت و به‌دواداچوون بۆ پێشێلی یاساكانی خۆی نه‌كات به‌ڵكو خۆی پێشێلی ئه‌و یاسایانه بكات كه ده‌ری كردوون! په‌رله‌مانێك نه‌ك چاودێری ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردنی پێ نه‌كرێت به‌لكو حكومه‌ت وه‌ك چاودێرێك بێت به‌سه‌ریه‌وه! په‌رله‌مانێك ماوه‌ی (8) ساڵه نه‌ك هه‌ر یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردبێت به‌لكو له (9) ساڵی رابردوودا حكومه‌ت ژمێره‌ی كۆتاییشی بۆ نه‌ناردبێت كه‌چی ده‌نگی لێوه نه‌یه‌ت! په‌رله‌مانێك نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیبێت یه‌كڕیزی دروستبكات و ناوماڵی كورد یه‌ك بخات به‌ڵكو هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی زیاتر بێت! په‌رله‌مانێك له‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بێت! په‌رله‌مانێك هه‌ر چوار ده‌سته‌ی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی (چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن) كه‌په‌یوه‌ستن به‌خۆیه‌وه ساڵانێكه به‌نایاسایی كاره‌كانیان رایی بكه‌ن كه‌چی پێی چاره‌نه‌كرێت! په‌رله‌مانێك سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌بری راگرتنی هاوسه‌نگی و پره‌نسیپی بێلایه‌نی و جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌و سه‌رقاڵی ته‌نها مه‌كسه‌به حزبییه‌كانیان بن، هه‌ر وه‌ك له چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ركه‌وت یارییه‌كی قێزه‌ونیان پیاده كردبێت! په‌رله‌مانێكی له‌م شێوه‌یه ده‌بێ چاوه‌ڕێی چی لێ بكرێت؟ ئاخۆ ئه‌و په‌رله‌مانه به‌و شێوازه مانه‌وه‌ی پێویسته؟
ئاخۆ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه خه‌ڵكی كوردستان داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه بكات و به‌دوای شێواز و میكانیزمێكی تردا بگه‌ڕێن و به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌رله‌مانێكی تر و له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ڵببژێردرێته‌وه؟
ئینستتیۆتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
25-7-2020