په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى رێككه‌وتنى هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر ناردنى 300 ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌ولێر رونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌شڵێت “به ته‌نها ئه‌و بڕه پاره‌یه ئیشی حكومه‌تی هه‌رێمی پێبهڕێوهناچێت”.
ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌نگۆی بونی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بڵاوبۆته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رازی بوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ مانگانه 300 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت و له به‌رانبه‌ردا 50%ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی راده‌ستبكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌لێداونێكیدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی “له‌راستیدا زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و 300 ملیار دیناره نییه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ رێككه‌وتن هه‌ر به‌رده‌وامن، پێشتریش كێشه‌ى ئه‌م دۆسیه‌یه بریتییه له ئامادهنهبونى هه‌ردوو حكومه‌ت بۆ رێككه‌وتن به‌تایبه‌ت حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌نییه ئه‌و داهاتانه به‌و شێوه‌یه‌ی بڕیاریان لێدراوه، ته‌سلیم بكات، به‌ڵكو دوباره كۆمه‌ڵێك داخوازى ده‌خاته پێش چاو، كه حكومه‌تى فیدراڵیش ئاماده‌نییه جێبه‌جێیان بكات یاخود بچێته ژێر باریان”.
سه‌باره‌ت به داواكردنی پاره‌ش له به‌غدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت “وه‌كو ئه‌وه وایه سواڵكه‌ر قه‌رز له سواڵكه‌ر بكات، چونكه هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه له قه‌یرانێكى دارایى ته‌واودان، ته‌بعه‌ن خۆیان خولقاندویانه له‌ئه‌نجامى ئه‌و فه‌شه‌له سیاسى و ئیدارى و ئابوورییه‌ى چه‌ندین ساڵه هه‌یانه، ئێستا قه‌یرانه‌كه بۆته حه‌قیقه‌ت بۆ هه‌ردوولا”.
د.موسه‌ننا ئه‌مین وتیشى “سه‌ربارى ئه‌و ره‌وشه‌ی تێیكه‌وتون، به‌ڵام ئاماده‌ى چاكسازى راسته‌قینه نین به‌تایبه‌ت حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌نییه لهسهرچاوهى داهاته‌كانیدا ئه‌و چاكسازییانه‌ى راسته‌قینه‌ن، بیكات، له‌به‌رانبه‌ردا پهنادهباتهبهر چاكسازیى رواڵه‌تى و رووكه‌ش یان سواڵكردن له‌به‌غدا”.
له كۆتاییشدا په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی به‌غدا جه‌ختیكرده‌وه، زانیاری سه‌باره‌ت به‌و 300 ملیار دیناره نییه، كه باس ده‌كرێت، به‌ڵام وتی “ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش هه‌بێت، ورده‌كاری هه‌یه و ته‌نها به‌و بڕه پاره‌یه ئیشى حكومه‌تى هه‌رێمى پێناڕوات”.