
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه و رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش داوای لێبوردن ده‌كات، كه به‌هۆی دۆخی سیاسییه‌وه نه‌یتوانیوه كۆبونه‌وه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ده‌ستپێكی دانیشتنی په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند، دۆخێكی سیاسیی ناجۆر وایكردوه كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامنه‌درێن.
وتیشی ”پێشتر كێشه‌یه‌كی سیاسیی هه‌بوه و منیش بومه به‌شێك له‌و ناكۆكییه و ده‌ست و قاچم به‌سترابوو، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی خۆم و من داوای لێبوردن له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی داوای به‌شێك له په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به تاووتوێكردنی ره‌وشی دارایی له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێگه‌ی نه‌دا په‌رله‌مانتاران پرسی دارایی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بخه‌نه‌پێشه‌وه و وتی “ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ته‌رخانده‌كرێت بۆ تاووتوێكردنی قه‌یرانی دارایی به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و چه‌ند وه‌زیری و به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.