سه‌رده‌مانێكى زۆره ئاسوده‌یى به‌وه پێناسه ده‌كرێت، كه مرۆڤ ژیانى هاوسه‌رگیری پێكبهێنێت و هه‌ندێك پێیانوایه هاوسه‌رگیرییه‌كى سه‌قامگیر و دروستكردنى خێزان ده‌یانگه‌یه‌نێته ئامانجه‌كانیان، به‌ڵام ئایا ئه‌وه راسته یاخود ئه‌وانه‌ى ژیانى هاوسه‌رگیرییان پێكنه‌هێناوه ئاسوده‌ترن؟.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ، كه زانكۆى میشیگانى ئه‌مریكى ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه هاتوه، مه‌رج نییه هاوسه‌رگیرى و ئاسوده‌یى په‌یوه‌ستبن به‌یه‌كه‌وه و پێكه‌وه‌به‌ستنیان به‌یه‌كه‌وه پێویست نییه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ى هاوسه‌رگیرییان كردوه و ژماره‌یه‌كیش له‌وانه‌ى هه‌رگیز یاخود ماوه‌یه‌كى زۆره نه‌یانكردوه وه‌رگیراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیش له‌وانه‌ى به‌رده‌وام ده‌چنه په‌یوه‌ندى و دواتر داده‌بڕێن وه‌رگیراوه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى وه‌رگرتنى كه‌سانێك، كه عاشق بوون و دواتر عه‌شقه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، رێژه‌ى ئاسوده‌یى ئه‌وانه‌ى بۆ هه‌میشه هاوسه‌رگیریى ناكه‌ن به‌هه‌مان رێژه‌ى ئه‌وانه‌یه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه بۆ ماوه‌یه‌ك جا بۆ یه‌ك جار بوبێت یاخود چه‌ند جارێك.
ولیام شوبیك مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له زانكۆكه، كه نوسهرى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه و به‌شداربوه تێیدا ده‌ڵێت، بابه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌سێك ئاسوده‌یه، له په‌یوه‌ندیدایه یاخود له په‌یوه‌ندیدا نییه كاریگه‌رى ته‌واوى نییه، چونكه كه‌سانێكى زۆر كه له په‌یوه‌ندى ماوهدرێژدا بوون یاخود هاوسه‌رگیرییان كردوه ئاسوده‌نین، له‌كاتێكدا چه‌ندین كه‌س، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌بووه له چه‌ندین چالاكى دیكه‌وه ئاسوده‌یى خۆیان دابین ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه، به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى زۆر كه‌م له ئاسوده‌یى ئه‌وانه‌دا هه‌بوه، كه به‌درێژایى ژیانیان هاوسه‌رگیرییان كردوه له‌چاو ئه‌وانه‌ى له په‌یوه‌ندیدا بوون و كۆتایى هاتوه یاخود هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌بووه، رێژه‌ى ئاسوده‌یى ئه‌وانه‌ى به درێژایى ژیانیان هاوسه‌رگیرییان كردوه 4 خاڵه و ئه‌وانه‌شى له پهیوهندیدابون و كۆتاییهاتوه یاخود به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان نه‌بوه 3.8 بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه حه‌وت هه‌زار و 532 كه‌س له نێوان تهمهنهكانى 18 بۆ 60 ساڵ به‌شدارییان تێدا كردوه و زۆرینه‌یان لانیكه‌م له ژیانیاندا یه‌ك هاوبه‌شیان هه‌بوه، زانایان تهئكیدیشدهكهنهوه گه‌ڕان به‌دواى ئاسوده‌یى له‌رێگه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه زۆرینه‌ى كاته‌كان هیچ سودێكى نییه ئه‌گه‌ر پێش هاوسه‌رگیرى خۆت ئاسوده نه‌بیت.