گوگڵ كاركردنی فه‌رمانبه‌رانی له‌ ماڵه‌وه‌ تا ناوه‌ڕاستی 2021 درێژكرده‌وه‌

كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مریكی “گوگڵ”، شێوازی كاركردنی له‌ ماڵه‌وه‌ تا 30ی حوزه‌یرانی 2021 درێژكرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، سه‌نده‌ر پیشای به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای گوگڵ ئیمه‌یڵێكی بۆ كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ ناردوه‌ سه‌باره‌ت به‌و  بابه‌ته‌ و ده‌ڵێت ”ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی پێویست ناكات له‌ نوسینگه‌ بن، بژارده‌ی كاركردنیان له‌ ماڵه‌وه‌ تا 30ی حوزه‌یرانی 2021 بۆ درێژده‌كه‌ینه‌‌وه‌”.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای گوگڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، زۆر شت له‌ ئه‌زموونی كاركردن له‌ ماڵه‌وه‌ فێربون و ئه‌و ئه‌زمونه‌ له‌ شێوازی كاری داهاتوی گوگڵدا، به‌كارده‌هێنن.
ئه‌و بڕیاره‌ی گوگڵ، نزیكه‌ی 200 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .