
ئارسەر میلۆ یاریزانی هێڵی ناوەندی بەرشەلۆنە یاخبونی لە بەرازیلەوە راگەیاند و ئامادەنییە بگەڕێتەوە بۆ مەشق و راهێنانەكانی یانەكەی، ئیدارەی بلاوگرانەش بیر لە سزادانی دەكاتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی زانیاری، یاریزانە بەرازیلییەكە پەیوەندی بە پێكهاتەكەی كیكی سێتین-ەوە نەكردوە وەك ئەوەی پێشبینییان دەكرد، بەڵام ئیدارەی یانەكە بیر لە سزادانی دەكەنەوە.
رۆژنامەكانی ئیسپانیاش ئاماژە بەوەدەكەن، میلۆ چۆتەوە بۆ بەرازیل و ئامادەنییە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بكات، چونكە لەوەتەی بە فەرمی گۆڕینەوەی لەگەڵ میرالیم بیانیچی یاریزانی یوڤانتۆس یەكلایی بۆتەوە، یەك خولەك یاری پێنەكراوە.
بەرشە و یوڤی رێككەوتون بە گۆڕینەوەی هەردوو یاریزانەكە لەدوای تەواوبونی سەرجەم یارییەكانی وەرزی 2019-2020، كە بەهۆی كۆرۆناوە كێبڕكێكان زۆر دواكەوتون.