به‌پێی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێی ئه‌ڵمانی، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كی ماوه درێژ له‌سه‌ر دڵی ئه‌و توشبووانه داده‌نێت، كه چاكده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه به ئاستێكی زۆر به‌رز ڤایرۆسه‌كه له دڵیان‌دا هه‌بوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌م، كه گۆڤاری STAT بڵاویكردوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 100 كه‌سی چاكبوه‌وه له په‌تاكه و 100 كه‌سی توشنه‌بو كراوه و به‌راورد له‌نێوان دڵی هه‌ردوو گروپه‌كه‌دا كراوه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتوه 78% ی ئه‌وانه‌ی چاكبونه‌ته‌وه گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی دڵیان‌دا رویداوه و 76% یان ئه‌و نیشانانه‌یان تێدا بوه، كه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه دروستده‌بن، 60%یشیان نیشانه‌ی هه‌وكردنیان هه‌بوه.
هه‌رچی به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌مه، ئاستێكی باڵا له ڤایرۆس له دڵی 24 توشبوی كۆرۆنادا دۆزراوه‌ته‌وه، كه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌جۆرێك 39یان توێكاری بۆ جه‌سته‌یان كراوه و رێژه‌ی ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 85 ساڵ بوه.
هه‌ردوو لێكۆڵینه‌وه‌كه هۆشداریشیان داوه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری توشبوانی كۆرۆنا كێشه‌ی دڵیان بۆ دروستده‌بێت، هه‌ربۆیه توێژه‌ران نیگه‌رانن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، جارێ زووه باس له‌وه بكرێت ئه‌و كێشانه‌ی بۆیان دروستبوه كۆتاییان دێت یاخود بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا ده‌مێنێته‌وه.