• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 21, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
عەمید سەرحەد قادر رەخنە لە سەركردایەتیی سیاسی و حكومەتی هەرێم دەگرێت

عەمید سەرحەد قادر رەخنە لە سەركردایەتیی سیاسی و حكومەتی هەرێم دەگرێت

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

عەمید سەرحەد قادر، كە لەلایەن بەغداوە بەتۆمەتی بەشداری لە ریفراندۆم داوای دەستگیركردنی دەكرێت، رەخنە لە سەركردایەتیی سیاسی كورد و حكومەتی هەرێم دەگرێت، كە لەسەر ئەو پرسە نەهاتونەتە دەنگ، دەڵێت “شەرمە نەیانتوانی بەرگری لە ئێمە بكەن”.
دوای ئەوەی لە دیالەوە داوا لە پۆلیسی كەركوك كراوەتەوە عەمید سەرحەد قادر دەستگیربكەن، ناوبراو لە گفتوگۆی “نیو كاژێر”ی رادیۆ نەوا قسەی لەسەر ئەو پرسە كرد، رایگەیاند، بەتۆمەتی بەشداری لە ریفراندۆم و هاندانی خەڵك و پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان داوای دەستگیركردنم دەكرێت.
عەمید سەرحەد قادر رەخنەی لە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان و حزبە كوردییەكان هەبوو، بەوەی كاریان لەسەر چارەسەركردنی ئەو كەیسەی ئەوان نەكردووە، دەڵێت “شەرمە بۆ حكومەت و سەركردایەتیی كوردستان، كە نەیانتوانی بەرگری لە ئێمە بكەن”.
راشیگەیاند، “بەداخەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش لە كابینەكەی پێشوودا داوای دەستگیركردنەكەی پێشووی نارد بۆ دادگاكان و بە واژۆی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی كابینەی پێشوو نێردرابوو بۆ دادگاكان و سلێمانی بۆ ئەوەی دەستگیر بكرێم، ئەمە هەموو وەفاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر بە ئێمە، كە لەسەر ریفراندۆم تۆمەتبار كراوین”.
ئاشكراشیكرد، سێ ساڵە خۆی و 25 ئەفسەری دیكە هیچ پلەبەرزكردنەوەیەكیان بۆ نەكراوە، لەكاتێكدا شایستەی پلەبەرزكردنەوەن، “بەڵام 500 ئەفسەر، كە بەهامانشێوە كەركوكیان بەجێهێشتبوو، دوای 10 رۆژ لە 16ی ئۆكتۆبەر و بە هەماهەنگی لەگەڵ كەریم سنجاری وەزیری ئەوكاتی ناوخۆی هەرێم، چوونەوە كەركوك و ئێستا پلەیان بەرزكراوەتەوە.
عەمید سەرحەد قادر دوپاتیكردەوە، “ئەگەر دادگایەك هەبێت لە هەرێم ئامادەم بچمە بەردەمی و ئەگەر تۆمەتباركرام لەسەر ریفراندۆم، پەتی سێدارەكە ئەكەمە ملم و هاواردەكەم ئەوە منم زەرەرمەندی پرسی ریفراندۆم، لەكاتێكدا ئەگەر ریفراندۆم سەربكەوتایە، هەزار خاوەنی بۆ دروستدەبوو”.
وتیشی، لە هەولێر دادگای هێزی ناوخۆی سنور هەیە، كە سەر بە بەغدایە، ئامادەیە بچێتە بەردەم ئەو دادگایەش و لەسەر تۆمەتباركردنی بە بەشداری لە ریفراندۆم دادگایی بكرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ڵمانی.. كۆرۆنا كاریگه‌ری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر دڵی توشبوان دروستده‌كات

Next Post

مه‌سرور بارزانی: هیوادارین دوای پشوەکانی جەژن بگەینە رێکەوتنێکی ھاوسەنگ له‌گه‌ڵ به‌غدا

بەرێوەبەر

Next Post
مه‌سرور بارزانی: هیوادارین دوای پشوەکانی جەژن بگەینە رێکەوتنێکی ھاوسەنگ له‌گه‌ڵ به‌غدا

مه‌سرور بارزانی: هیوادارین دوای پشوەکانی جەژن بگەینە رێکەوتنێکی ھاوسەنگ له‌گه‌ڵ به‌غدا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ