حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ پشوی جه‌ژنی قوربان بێت له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانیدا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه:
راگه‌یاندراوێك له گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، رۆژی هه‌ینی 31 ته‌مموزی 2020 تا رۆژی سێشه‌ممه 4 ئاب بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه و رۆژی چوارشه‌ممه ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له رۆژانی جه‌ژندا له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن.
جه‌ژنی قوربان له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
29-7-2020