• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 28, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
مه‌سرور بارزانی: هیوادارین دوای پشوەکانی جەژن بگەینە رێکەوتنێکی ھاوسەنگ له‌گه‌ڵ به‌غدا

مه‌سرور بارزانی: هیوادارین دوای پشوەکانی جەژن بگەینە رێکەوتنێکی ھاوسەنگ له‌گه‌ڵ به‌غدا

by بەرێوەبەر
ته‌مموز 29, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایده‌گەیه‌نێت، لە پلان و ھەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی و بە تایبەتیش “دابینکردنی شایستەی دارایی موچەخۆران کە ئەرکی لە پێشینەمانە”، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، “پێشوازی لەو کەشە ئەرێنی و لەیەکگەیشتنە دەکات، کە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هاتوەتە ئاراوە بۆ نەهێشتنی گرژییەکانی ناوخۆ”.
فەرمانگەی میدیای و زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردۆته‌وه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوەوە. 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران باسی ئەو کەشە ئەرێنی و لەیەکگەیشتنەی کرد، کە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هاتوەتە ئاراوە بۆ نەهێشتنی گرژییەکانی ناوخۆ و بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەستخۆشی لەو گفتوگۆ و دیدارانە کرد کە هەنگاوێکی گرنگە، بۆ یەکڕیزی و پشتیوانیکردنی زیاتر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.  
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دواتر سەرۆکی وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی ئامادەبونی وەزیرانی حکومەت لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی کوردستاندا و بە ناوی ئەنجومەنەوە، سوپاسیکردن بۆ خستنەڕوی زانیاریی و رونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەست بە پرسیاری پەرلەمانتارانی کوردستان، ستایشی ئەو  هەماهەنگی و کارکردن بە گیانی یەک تیمی کرد، کە لە نێو کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە. 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاشان ھەریەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پێی تایبەتمەندیی، پوختەی پرسیار و سەرنجی پەرلەمانتارانیان لە دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژانی 27- 28 ی تەمموزی 2020 بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستەڕو، لەسەر تەوەرەکانی تایبەت بە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم و بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس و دواتریش بابەتی دۆخی دارایی و ئابوری ھەرێم و دوا پێشھاتەکانی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی. 
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دوایین ئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی و ئاماژەی بەوە دا، کە گفتوگۆ و دانوستان بەردەوامە و حکومەتی ھەرێم دوپاتی پابەندبون بە ئیلتزامە دەستورییەکانی خۆی دەکاتەوە لە بەرامبەر دابینکردنی ماف و شایستە دەستورییەکانی ھەرێم، چەندین پێشنیاریش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ئالوگۆڕکراون و ھیوای خواست لە نزیکترین دەرفەتدا، دوای پشوەکانی جەژن بگەینە رێکەوتنێکی ھاوسەنگ کە بەرژەوەندی هەردوولای تێدا پارێزراو بێت.
ئەنجومەنی وەزیران جەختیشیکردۆته‌وه‌، لەسەر ئەوەی لە پلان و ھەوڵەکانی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی و بە تایبەتیش دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران کە ئەرکی لە پێشینەمانە.
له‌ كۆتایشدا هاتووه‌، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی قوربان کرا، ئەنجومەنی وەزیران ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕاسپارد بۆ دەرکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنمایی تەندروستی نوێ لە پێناوی پاراستنی ژیان و سەلامەتی ھاوڵاتیان.

ShareTweetShare
Previous Post

عەمید سەرحەد قادر رەخنە لە سەركردایەتیی سیاسی و حكومەتی هەرێم دەگرێت

Next Post

وه‌زیری ناوخۆی عیراق: كازمی ئاماده‌یه‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات

بەرێوەبەر

Next Post
وه‌زیری ناوخۆی عیراق: كازمی ئاماده‌یه‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات

وه‌زیری ناوخۆی عیراق: كازمی ئاماده‌یه‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ