جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت، راكێشانى وه‌به‌رهێنه‌ران و بنیادنانى بودجه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى راسته‌قینه باشترین و گرنگترین چاره‌سه‌ره بۆ ده‌رچون له قه‌یرانه‌كان.
جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، راكێشانى وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى له كاره گرنگه‌كانه بۆ وڵات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئابورى هه‌ستێنێته‌وه و له‌م قه‌یرانه ده‌ربچێت، كه تێی كه‌وتوه. ده‌شڵێت ” له جیهاندا هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه ته‌نها پشت به سه‌رچاوه‌كانى ناوخۆی ببه‌ستێت، چین كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئابوریه‌كانى جیهان نیوه‌ى داهاته‌كه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كییه”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى رونكردوه‌ته‌وه، ره‌خساندنى ژینگه‌یه‌ك كه وه‌به‌رهێنه‌ران رابكێشێت جا له رێگه‌ى كۆتاییهێنان به رۆتینات بێت یاخود گونجاندنى كه‌شێكى ئه‌منى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى، كارێكى پێویسته بۆ به‌هێزكردنى ئابوریى عیراق، به‌بێ ئه‌وه و به پشتبه‌ستن ته‌نها به سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان و هه‌یكه‌لیه‌تى لاوازى ناوخۆ، هه‌رگیز وڵات له رووى ئابورییه‌وه پێش ناكه‌وێت.
جه‌مال كۆچه‌ر پێشى وایه، به بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر فه‌رمانبه‌ر و خه‌رجى به‌كاربردن، كه گه‌یشتوه‌ته %70 له كۆى گشتى بودجه، بودجه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان نابێت، كه هه‌لى كار بڕه‌خسێنێت و پشتگیرى كه‌رتى تایبه‌ت بكات.