• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, ته‌مموز 1, 2022
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
سەرۆكی هەرێم: شەنگال كراوەتە مۆڵگەی چەكدارانی نایاسایی

سەرۆكی هەرێم: شەنگال كراوەتە مۆڵگەی چەكدارانی نایاسایی

بەرێوەبەر by بەرێوەبەر
ئاب 3, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی رایدەگەیێنێت، هەرێمی كوردستان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و گێڕانەوەی ئارامی و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و كردنی بە پارێزگا بەردەوام دەبێت. دەشڵێت “شنگال كراوەتە مۆڵگەی چەكدارانی نایاسایی، كە بێباكانە لەسەر برین و خەمی ئێزدییان خەریكی بەڕێوەبردنی ئەجێندا و بەرنامەی سیاسییانن”. 
 شەش ساڵ بەسەر كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی لە شنگال لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش تێدەپەڕێت و بەو بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكیدا دەڵێت: “لە كاتێكدا ئەم یادە بەئازارە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتا برینی خوشك و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ دەچۆڕێت و بە هەزارانیان لە كەمپەكانی ئاوارەییدا ژیان دەگوزەرێنن. شنگال و ناوچەكانی دیكەی ئێزدییان هێشتا ئاوەدان نەكراونەتەوە و زەمینەیەكی لەباری گەڕانەوەی سەقامگیری و گێڕانەوەی ژیانیان تێدا نییە. شنگال كراوەتە مۆڵگەی چەكدارانی نایاسایی كە بێباكانە لەسەر برین و خەمی ئێزدییان خەریكی بەڕێوەبردنی ئەجێندا و بەرنامەی سیاسیانن”.
 سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە، هەرێمی كوردستان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و گێڕانەوەی ئارامی و ئاوەدانكردنەوەی شنگال و كردنی بە پارێزگا بەردەوام دەبێت. وەك لە پەیامەكەدا هاتووە “بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق و ئیدارەی پارێزگای موسڵ هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەك دەكات، هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش كاردەكات تاوەكو بە هاوكاریی یوئێن و یوونیتاد ئەو تاوانە بە جینۆساید دەناسرێت و تاوانكاران دەدرێنە دادگا و قوربانییان قەرەبوو دەكرێنەوه”. 
 
دەقی پەیامەكە: 
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ یادی كارەساتی شەنگال
 
ئەمڕۆ بە ئازارێكی قووڵەوە یادی شەش ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییان و كارەساتی شەنگال دەكەینەوە. بە ڕێز و شكۆوە هەموو ئەو خوشك و برا ئێزدییانەمان بەبیر دەهێنینەوە كە بوونە قوربانیی تاوانكارییەكی بێهاوتای تیرۆرستانی ‌داعش. هیچ كەسێك بڕوای نەدەكرد لە سەدەی بیست و یەكدا مرۆڤایەتی جارێكی دی مەرگەساتێكی وا دەبینێتەوە كە هەموو جیهان شۆك دەكات. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی قوربانیانی كارەساتی شەنگال و تەواوی خوشك برایانی ئێزدی.
 
لە كاتێكدا ئەم یادە بەئازارە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتا برینی خوشك و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ دەچۆڕیت و بە هەزارانیان لە كەمپەكانی ئاوارەییدا دەگوزەرێنن. شەنگال و ناوچەكانی دیكەی ئێزدییان هێشتا ئاوەدان نەكراونەتەوە و زەمینەیەكی لەباری گەڕانەوەی سەقامگیری و گێڕانەوەی ژیانیان تێدا نییە. شەنگال كراوەتە مۆڵگەی چەكدارانی نایاسایی كە بێباكانە لەسەر برین و خەمی ئێزدییان خەریكی بەڕێوەبردنی ئەجێندا و بەرنامەی سیاسیانن. 
 
لەم یادەدا دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و گێڕانەوەی ئارامی و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و كردنی بە پارێزگا بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق و ئیدارەی پارێزگای مووسڵ هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەك دەكات، هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش كار دەكات تا بە هاوكاریی یووئێن و یوونیتاد ئەو تاوانە بە جینۆساید دەناسرێت و تاوانكاران دەدرێنە دادگا و قوربانییان قەرەبوو دەكرێنەوە.  
 
خوشك و برایانی ئێزدی بە هەزاران ساڵ لەسەر زێدی خۆیان بڕوا و ئایینی خۆیان پاراستووە و هەمیشە هۆكارێكی گرنگ و كارای كولتووری پێكەوەژیان و لێبوردەیی بوون و بۆ هەمیشە هەروا دەمێننەوە. لەم یادەدا جەخت لە قووڵكردنەوەی ئەو كولتوورە دەكەینەوە و هەموو پێكهاته ئایینی و نەتەوەیییەكان دڵنیا دەكەینەوە كە كوردستان بە لانكەی ئارام و پارێزراوی هەمووان دەمێنێتەوه، هەروەها بەڵێنیش بۆ كەسوكاری ڕفێنراوان دووپات دەكەینەوە لە گەڕان و ڕزگاركردنیان و هەوڵدان بۆ زانینی چارەنووسیان بەردەوام دەبین.
 
سڵاو لە گیانی پاكی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی، شەنگالیان ڕزگار كرد و لەوپێناوەدا گیانیان بەخشی. سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەوانەی لە ناوخۆ و دەرەوە هاوكارییان پێشكەش بە ئێزدییان كرد. خوشك و برایانی ئێزدی دڵنیا دەكەینەوە بۆ دابینكردنی دادپەروەری و داهاتوویەكی باشتر هەمیشە لەگەڵیاندا دەبین. 
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
3/8/2020

ShareTweetShare
Previous Post

مارۆتا: میسى له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتایى به‌ژیانى وه‌رزشیى خۆى ده‌هێنێت

Next Post

ئەلمۆنیتۆر: میسر و سعودیە و ئیمارات لە دژی توركیا هاوكاری كوردەكان دەكەن

بەرێوەبەر

بەرێوەبەر

Next Post
ئەلمۆنیتۆر: میسر و سعودیە و ئیمارات لە دژی توركیا هاوكاری كوردەكان دەكەن

ئەلمۆنیتۆر: میسر و سعودیە و ئیمارات لە دژی توركیا هاوكاری كوردەكان دەكەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ