سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڤاكسینێكی دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڵام رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى له‌لێدوانێكى نوێ‌دا جیهان بێهیوا ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت “له‌وانه‌یه په‌تاكه هه‌رگیز چاره‌سه‌رى نه‌بێت”.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت وتویه‌تی “له‌ئێستادا چاره‌سه‌رێكى جادویى بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا نییه و له‌وانه‌یه هه‌رگیز چاره‌سه‌ریشى نه‌بێت”.
ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، په‌یامیان بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌یه پابه‌ندى سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان بن و پێویسته ده‌مامك ببێته هێمایه‌كى پاڵپشتى له جیهاندا. ده‌شڵێت “چه‌ندین پێشكه‌وتنى باش له دروستكردنى ڤاكسین به‌ده‌ستهاتوه و چه‌ندین تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، بۆیه هیوا هه‌یه ژماره‌یه‌ك ڤاكسین دروستبكرێن، كه خه‌ڵك له توشبون بپارێزن، به‌ڵام ترسى ئه‌وه‌ش هه‌یه هیچ ڤاكسینێك سودى نه‌بێت یاخود ته‌نها چه‌ند مانگێك سودى هه‌بێت”.
لاى خۆیشیه‌وه مایك رایان گه‌وره شاره‌زاى فریاگوزارى له رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت “پێویسته سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تان رێوشوێنى ته‌ندروستى توند بگرنه‌به‌ر وه‌ك به‌ستنى ده‌مامك و دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و شوشتنى ده‌سته‌كان و ئه‌نجامدانى پشكنین”.