نوێترین هەواڵ

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی: پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتن واژۆ بكه‌ن

په‌رله‌مانتارێكی كورد به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌مجاره‌ كاتێك شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا، كۆتایی كۆتایی به‌ گفتوگۆكانی بهێنێت و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عیراق واژۆ بكات، چونكه‌ ناكرێت له‌وه‌ زیاتر كات بكوژن.
د.ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتویه‌تی “چونی شاندی كوردی بۆ به‌غدا، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆئه‌وه‌ی په‌له‌ بكرێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌نگاوی باشیش نراوه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بن تا ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن”.
ده‌شڵێت “پێویسته‌ په‌له‌ی لێ بكرێت و زیاتر كات نه‌كوژن و رێككه‌وتن واژۆ بكه‌ن، ئه‌مجاره‌ كه‌ چونه‌ به‌غدا به‌ بێ رێككه‌وتن نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌”.
په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ پێشبینی ده‌كات ئه‌مجاره‌ هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و كۆتایی به‌و كێشانه‌ بهێنن، كه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌ن.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .