
قائیمقامیه‌تی سلێمانی نرخى كاره‌باى مۆلیده‌ى بۆ مانگى ته‌مموز دیارى كرد و ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه به‌پێی خشته‌ی پێدانی كاره‌با، ئه‌م مانگه 24 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردوه، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده به 33 دینار و نیو بۆ مانگی رابردو دیاریكرا.
به تێكڕایی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان 210 بۆ 220 كاتژمێر كاریان كردوه، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌نێوان شه‌ش هه‌زار و 250 بۆ حه‌وت هه‌زار و 250 دینار ده‌بێت، به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش جیاواز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ ئه‌م مانگه، قائیمقامییه‌تی سلێمانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن، پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 10 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كارپێكردنی موه‌لیده‌دا تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه.