
نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ی زیاترى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ك به‌رمیلی جۆری برێنت گه‌یشته سه‌روو 45 دۆلار.
به‌پێى داتاكان له بازاڕه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن به وزه‌وه، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و یه‌ك به‌رمیلی برێنت گه‌یشتوه‌ته 45 دۆلار و 12 سه‌نت.
هه‌ر به‌پێى داتاكان، به‌رمیلێك خاوى خۆرئاواى ته‌كساس گه‌یشتوه‌ته 42 دۆلار و 34 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل خاوى رێكخراوى ئۆپێكیش به 44 دۆلار و 37 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
دواى ئه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبوه‌وه و زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان كه‌ره‌نتین و داخستنى ئابورییان راگه‌یاند، نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و نرخى به‌رمیلێكی گه‌یشته خوار 20 دۆلار، به‌ڵام ورده ورده به‌هۆى كرانه‌وه‌ى ئابورى و كه‌وتنه‌وه كارى كارگه‌كانى جیهان و كه‌مبونه‌وه‌ى كه‌ره‌نتین و داخستنه‌وه، نرخى نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه.