میاده نه‌جار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنی پارتى ده‌ڵێت “هۆكارى ره‌تكردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌وه بۆ فره‌بازنه‌یى ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
میاده نه‌جار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌گه‌ر بڕگه‌ى فره‌بازنه‌یى بۆ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان زیادبكرێت ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تى كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ناكات، بۆیه كورد ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه ده‌ربڕیوه، ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه ناوچه جێناكۆكه‌كان هیچ سه‌رژمێرییه‌كى دانیشتوانیان نییه، چۆن كورسیان بۆ حساب ده‌كرێت؟، هه‌روه‌ها چه‌ندین گوند و شارۆچكه و ئیداره‌ى جیاواز بونى هه‌یه؟.
ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، پێویسته بارودۆخى ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و ماده‌ى 140 جێبه‌جێ بكرێت و كورد به‌پێى ده‌ستور له رووى ئیدارى و ئه‌منییه‌وه بونى هه‌بێت، هه‌روه‌ها چۆن له‌كاتێكدا شاره‌كان به سه‌ربازی كراون، له‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت؟ بۆیه ترسى ساخته‌كارى و له‌ده‌ستدانى ده‌نگه‌كانى كورد هه‌یه.
پێشتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق واده‌ی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى دیارى كرد، كه له 6-6-2021 ئه‌نجامده‌درێت و داواشى له په‌رله‌مان كرد په‌له بكه‌ن له تێپه‌ڕاندنى یاسای هه‌ڵبژاردن و ناردنى بۆ سه‌رۆك كۆمار بۆ واژۆكردنی.