ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسێی دیارنه‌مانی سێ ملیار دیناره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سلێمانی ده‌ركرد و سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر دوو تۆمه‌تباردا سه‌پاند و چوار تۆمه‌تباری دیكه‌یشی ئازاد كرد.
دوای تێپه‌ڕبونی دوو ساڵ به‌سه‌ر دیارنه‌مانی سێ ملیار دینار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سلێمانی، دادگا سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر دوو تۆمه‌تباردا سه‌پاند، كه یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌و ئه‌وی دیكه‌ش فه‌رمانبه‌ر بوه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری.
هه‌روه‌ها چوار تۆمه‌تباری دیكه‌ی ناو دۆسیه‌كه‌ش به‌هۆی نه‌بونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو و بونی به‌ڵگه‌ی لاواز، دادگا بڕیاری ئازادكردنیانی ده‌ركردوه و بێ‌تاوان ده‌رچون.
دادگای سلێمانی ماوه‌ی دوو ساڵه كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی بڕی سێ ملیار دینار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی پارێزگاكه ده‌كات و ئه‌مڕۆش كۆتایی به كه‌یسه‌كه هێنا.