به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ولێر توشی كۆرۆنا بوون، ده‌وامكردن له‌و فه‌رمانگه‌یه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راگیرا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌رچووه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هۆی توشبونی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران به كۆرۆنا، بڕیاردرا ده‌وام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕابوه‌ستێت.
وه‌زاره‌تی كار راشگه‌یه‌ندراوه، هاووڵاتیان بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان ده‌توانن هه‌فته‌ی داهاتو و رۆژی 16-8-2020 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن.